"شاسوار 87 ملیۆن دۆلارى لهمالكى وه‌رگرت، نزارى براشى ته‌ڵه بۆ سیاسیه‌كانى عێراق داده‌نێت"
“له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا سه‌رمایه‌یه‌كى گه‌وره‌ى یه‌ك ملیارى كه‌ڵه‌كه‌كرد له‌كاتێكدا بارزگان نه‌بوو كوڕى كه‌بابچیه‌كى ئاسایى شارى سلێمانى بوو، توانى پارتێكى سیاسى دروستبكات و بگلێت به‌ده‌یان سه‌فقه‌ى سیاسى و ئابورى گوماناوییه‌وه له‌كاتێكدا باگراوه‌ندى سیاسى و هه‌واڵگرى نه‌بوو، ئێستاش هاوڕێكانى تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن به‌وه‌ى پارته‌كه‌ى ده‌كات بنه‌ماڵه و كارى بازرگانى به‌پارته‌كه‌یه‌وه ده‌كات له‌كاتێكدا خۆى دژى سیستمى بنه‌ماڵه‌یى و تیكه‌ڵاوكردنى سیاسه‌ت و بارزگانى قسه ده‌كات” ئه‌مه چیرۆكه سه‌یره‌كانى شاسوار عه‌بدولواحیده كه ڕابردوویه‌كى گوماناوى هه‌یه و داهاتوویه‌كى گوماناوى چاوه‌ڕوانى ده‌كات.
شاسوار عه‌بدولواحید ساڵى 2007 ده‌ستى كردووه به وه‌به‌رهێنان له پرۆژه‌ى (گوندى ئه‌ڵمانى یه‌ك، پاشان دوو و سێ، دواتریش كورد سیتى، چاڤیلاند)ى دروستكردوو كه پێكهاتووه له 7 پرۆژه به‌هاى ئه‌و سه‌رمایه‌ى كه كۆى كردووه‌ته‌وه له‌ماوه‌ى ساڵى 2007 تا 2011 ده‌گاته یه‌ك ملیار دۆلار، به‌گوێره‌ى خه‌مڵاندنێك بۆ كۆمپانیاكانى كراوه (گروپی كۆمپانیاكانی نالیا) به‌هاى كۆى پرۆژكانى پێكهاتووه له (681) ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى پتر له 300 ملیۆن دۆلار قازانجى سهرمایهیى شاسوار خۆیه‌تى.
شاسوار، له‌سه‌ره‌تاوه تاكۆتایى گومان
شاسوار عه‌بدولواحید به‌گوێره‌ى خه‌مڵاندنى خۆى ئێستا خاوه‌نى نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دۆلاره، ئه‌و پێش ساڵى 2007 خاوه‌نى نزیكه‌ى نیو ملیۆن دۆلار كه‌متربووه جگه له‌وه‌ش ئه‌ندازیارێكى ساده بووه واته پێش دروستكردنى گوندى ئه‌ڵمانى یه‌ك كه یه‌كه‌م ئه‌زموونى كارى بووه سه‌رمایه‌كه‌ى نه‌یتوانیوه به‌شى پرۆژه‌كه بكات كه سه‌رمایه‌ى بنه‌ڕه‌تى یه‌ك ملیۆن دۆلاربووه، به‌ڵام له‌ماوه‌ى 5 ساڵدا واته له ساڵى 2007 تا 2011 زیاتر له 7 پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى ئه‌نجامداوه، ئه‌م پرۆژانه شاسواریان كردووه خاوه‌نى یه‌ك ملیار دۆلار كه لهرٍووى ئابوریه‌وه سه‌رمایه‌كى له‌چاو قازانجه‌كه‌ى (%0 و لهملیۆنا یه‌ك ده‌كات) واته ڕێژه‌ى هه‌ڵكشانى سه‌رمایه‌كى زۆر ناسروشتى گه‌شه‌ى كردووه ئه‌مه‌ش واده‌كات گومان بكرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئایا به فعلى ئه‌و سه‌رمایه‌یه سه‌رچاوه‌كه‌ى له‌و پرۆژانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، یان پرۆژه‌ى دیكه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه تائێستا ڕ‌اپۆرتێكى ورد نیه كه له‌لایه‌ن دیوانى چاودێرى داراییه‌وه له‌سه‌ر كۆمپانیاى نالیا بڵاوكرابێته‌وه و سه‌رمایه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى كۆمپانیاكه ئاشكرابكات و ئه‌و پستڕاستبكاتهوه ئایا گه‌شه‌ى سه‌رمایه‌كه‌ى شاسوار ڕاسته‌قینه‌یه یان ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌م پرۆژانه‌وه پاره سپى كرابێته‌وه و ئه‌وه‌ش سه‌رمایه‌كى شاسوارى گه‌یاندبێت به‌و ڕێژه به‌رچاوه.
شاسوار بۆچى ڕویكرده میدیا و سیاسه‌ت؟
شاسوار ساڵى 17 شوباتى 2011 به‌كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵى (ئێن ئاڕتى) یه‌كه‌م هه‌نگاوى به‌ره‌و سیاسیه‌ت هه‌ڵگرت، ئه‌وكات خۆى له‌چه‌ندین چاوپێكه‌وتندا ئه‌وه‌ى ڕوونكردووه‌ته‌وه كه هپچ كات نابێته حیزبێكى سیاسى به‌ڵام ساڵى 2017 ئه‌و تهوجههى به‌ته‌واوى گۆڕى بوو بهحیزبێكى سیاسى؟
زۆرجار شاسوار ده‌سته‌واژه‌یه‌كى فریوده‌ر باسدهكات به‌وه‌ى له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كهڵهكردووه بۆچى سیاسیه‌ت ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت ژیانى خه‌ڵك بگۆڕێت؟ به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌و وه‌ڵامه دروسته‌كه نه‌بێت.
به‌گوێره‌ى چه‌ند زانیارییه‌كى نهێنى كه بۆ سه‌رده‌مى ساڵى 2011 ده‌گه‌ڕێنه‌وه، شاسوار دواى دروستكردنى پرۆژه‌ى جاڤى لاند ئه‌و بواره‌ى ئه‌و كارى تێداده‌كرد كه بوارى “بیناسازى” بوو به‌ته‌واوى پوكایه‌وه، بۆیه پێویستبوو ڕوگه‌ى بازرگانى خۆى بگۆڕێت هه‌م ئه‌و سه‌رمایه زه‌به‌لاحه‌ى هه‌یه‌تى بیپارێزێت بۆیه به‌دوو ئامانج ده‌ستى كرد به وه‌به‌رهێنانى میدیا و سیاسیه‌ت:
یه‌كه‌م: ده‌زگایه‌كى ماس میدیایى گه‌وره‌ى دروستكرد كه ساڵانه نزیكه‌ى 9 ملیۆن دۆلاریان تێدا خه‌رج ده‌كات بۆ سپیكردنه‌وه و شاردنه‌وه‌ى ڕوهكانى تر‌ى شاسوار هه‌میش بۆ بهریگردن لهسهرمایهكهى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له‌و ده‌زگا ماس میدیایه پاره‌ى ده‌ستده‌كه‌وێت پاشان “لهپام” میدیا كه په‌خشى به‌شێكى زۆر له‌كه‌ناڵه‌كانى لایه مانگانه پاره‌یه‌كى زۆرى لێیانه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت.
دووه‌م: به‌پاڵپشتى میدیاكه‌ى كامپینى سیاسى ئه‌نجامدا پارتێكى سیاسى دروستكرد بۆ به‌شداریكردن لهكێكى ده‌سه‌ڵات عێراق، وه‌رگرتنى سه‌فه‌قاتى گوماناوى و پرۆژه‌ى لابه‌لا، كه ئه‌و جۆره یارییه ئێستا به‌شێك له‌كه‌سایه‌تى و بارزگانه‌كان كارى له‌سه‌رده‌كه‌ن و پێیان ده‌وترێت “دوكانى سیاسى”.
سیاسه‌ت باشترین تۆڕى پاره
به‌گوێره‌ى چه‌ند زانیارییه‌كى هه‌واڵگرى كه گومان ده‌كرێت “موساد” دزى پێكردبێت بۆ ڕۆژنامه‌ى “ئۆرشه‌لیم پۆست”ى ئیسرائیلى، ئه‌و زانیاریانه ئه‌وه‌یان ئاشكراكردبووه سالى ٢٠١٧ كه 87 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى كاش و پرۆژه لهئیتڵاعاتى ئێران وه‌رگرتووه بۆ به‌هێزكردنى كه‌مپینى (نه‌خێر له‌ئێستادا) ئه‌وه‌ش به‌نێوه‌ندگیرى “نورى مالكى جێگرى سه‌رۆككۆمارى ئه‌وكاتى عێراق بووه كه به‌نهێنى “له‌ناوچه‌ى سه‌وز چاویان به‌یه‌ك كه‌وتووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان له‌وكاته‌وه تائێستا نورى مالكى سه‌رۆكى حیزبى ده‌عوه و شاسوار عه‌بدولواحید په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وییان هه‌یه، سه‌رجه‌م لینكهكانى شاسوار عه‌بدولواحید سپێردراوه سروه‌ى خوشكى و پرۆژه نهێنیه‌كانیش له‌لایه‌ن “نزارى برایه‌وه” به‌ڕێوه‌ده‌برێن كه له‌به‌غداد نیشته‌جێیه.
شاسوار دژى بنه‌ماڵه‌و بنیاتنانى بنه‌ماڵه؟
شاسوار یه‌كێك له‌و شتانه‌ى زۆر بانگه‌شه بۆ دژایه‌تیكردنى ده‌كات، بنه‌ماڵه و كه‌سایه‌تى كاریزیمیه، به‌ڵام ئێستا به‌فعلى یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ى هه‌ڵیده‌گرێت بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى بنهماڵهكهیهى له‌سه‌رجه‌م كایه‌كاندا، ئه‌وه‌ش له‌كردنه‌وه‌ى كهبابخانهكهى باوكییه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا كوده‌تاكه‌ى نه‌وه‌ى نوێ؟
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان كۆمپانیاكه‌ى ئێستا سه‌رجه‌م جومگه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى له‌ده‌ستى كه‌سانى یه‌كه‌مى بنهماڵهكهیهتى به‌جۆرێك (خۆى سه‌رۆكى كۆمپانیاكه‌یه، شۆخانى خێزانى سه‌رۆكى دارایى نه‌وه‌ى نوێ و كۆمپانیاى نالیایه، نزارى براى به‌ڕێوه‌به‌رى جاڤى لاندا و پرۆژه نهێنیه‌كانى شاسواره له به‌غدادا، سه‌یرانى خوشكى به‌رپرسى كارگێڕى كۆمپانیاى نه‌وه‌ى نوێیه) پاشان هه‌ریه‌كه له (هیژا و ڕه‌وه‌ند و حه‌مه‌حسێن) برا و كه‌سى پلهیهكهمى شۆخانى خیزانى له‌نوسینگه‌ى شاسوار دانراون و سه‌رپرشتى ئۆپهریشنه گرنگه‌كانى ئێن ئاڕتى و ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى خزمانى تر‌ى له‌ناو پرۆژه‌كان جێگهكردووهتهوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان شاسوار به‌نیازبووه له‌ڕێگه‌ى سهفقیهكى نهێنیه‌وه، رابرون مه‌عروف لاببات و سروه‌ى خوشكى بهێنێته پێشه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌لاى هاوتا (به‌غداد)ییهكانى و باش بوو، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى پلانه جێبه‌جێ بكات لێیان تێكدا.
نزار و شاسوار، له (فیان سلیمانى) یه‌وه بۆ شه‌وه سوره‌كانى به‌غداد
به‌گوێره‌ى چه‌ند زانیارییه‌ك نزار عه‌بدولواحیدى براى شاسوار له‌به‌غداد تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ربووه چه‌ند كچێكى سورى هێناوه بۆ به‌غداد كه هیچ بهڵگهنهمایهكى فه‌رمییان نه‌بووه ئه‌م كچانه‌یان له خانویه‌كى شه‌قامى (ئه‌میرات) له (مه‌نسور) داناوه به‌مه‌به‌ستى له‌خشته‌بردنى سیاسه عێراقیه‌كان و پاشان وێنه‌گرتنیان له‌كاتى نه‌شیاودا، ئه‌وه‌ش بۆ وه‌رگرتنى سه‌رانه ئیمتیازى سیاسى.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان كه دواتر “ڤیان سلێمانى” شاجوانى پێشوى عێراق دانى پێدانا، ئاماده‌نه‌بوو بێته ئاهه‌نگى كۆتایى شاجوانى عێراق به‌هۆى داواكارى نابه‌جێى شاسوار عه‌بدولواحید كه ئه‌وكات سپۆنسه‌رى میدیایى شاجوانى عێراق یان ده‌كرد له‌گه‌ڵ گه‌نجێكى هه‌ڵچوو به‌ناوى ” ئه‌حمه‌د له‌یس” كههاوڕێى نزاره، هه‌ربۆیه له‌كۆتایدا تاجى شاجوانى وه‌رنه‌گرت و ڕه‌تى كرده‌وه، ئه‌وه‌ى ووت “من كهسێكێم حه‌زه‌ر له كه‌سایه‌تى خۆم ده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تیه‌كى ریفیم” هه‌یه بۆیه ئاماده‌نه‌بووم بچمه ژێر داوكارییهكانى شاسوار عه‌بدولواحید تاجهكهشم نه‌ویست”.
هه‌موو شتێك له‌پێناو پاره‌دا
به‌گوێره‌ى ووته‌ى كارمه‌ندێكى ئێن ئاڕتى كه ئێستا وازى له‌كه‌ناڵه‌كه هێناوه، له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵ و نیوى كاركردنى ئه‌وه‌ى له‌و شاسوارى بینوه بنه‌مایه‌كى مه‌ترسیدارن له‌كه‌سایه‌تى ئاسایى ناچن، له‌وێنه‌ى “سڵنه‌كردنه‌وه لهشكاندنى خه‌ڵكى و ڕهنجاندیان له‌ژێر كاردا بهپاریهكى كه‌م، قۆستنه‌وه‌ى هه‌له‌كان بۆ خواردنى پاره‌ى كارمه‌ندان”.
به‌پێى ووته‌ى ئه‌و كارمه‌نده ئه‌و “ئێستا به‌به‌ڵگه‌وه 600 هه‌زار له‌لاى كۆمپانیاى نالیایه به‌ڵام یه‌ك دینارى وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه ئه‌گه‌رچى ئه‌و سێ جار چووه‌ته نوسینگهكهى به‌ڵام ئاماده‌نه‌بووه ته‌نانه‌ت بیشى بینێت”.
ووتیشى “هه‌رمن نا، به‌ڵكو ده‌یان كه‌سى تر له‌و كه‌ناڵه كه هه‌ندێكمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بێده‌سه‌ڵاتین نه‌مانتوانى پاره وه‌ربگرینه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك پاره‌ى خۆیان وه‌رگرتووه له‌وێنه‌ى ئاڵا هوشیار كه ملیۆنێكى له‌كه‌ناڵه‌كه بووه”.
ئه‌و كارمهندهى ئێن ئاڕتى زۆر جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، شاسوار كهسایهتیكى سه‌یرى هه‌یه كه هه‌میشه چاوى له‌پاره‌ى كارمه‌نده و ئه‌و پاره بچوكانهیه كه ده‌یدات به بهردهستدهكانى و سڵناكاتهوه له‌وه‌ى ته‌ماعیان تێبكات.