بەدران محێدین:عێراق بۆ ئیسرائیلەکان سەر ئیشەیە، بەڵام سوریا کێشەبوو.!

  • March 28, 2025
  • 101 Views
بەدران محێدین:عێراق بۆ ئیسرائیلەکان سەر ئیشەیە، بەڵام سوریا کێشەبوو.!

لە دوای رێککەوتنی میسر و ئیسڕائیل کە بە(رێککەوتنی کامپ دەیوید) ناسراوە لە ساڵی 1979 دوو وڵاتی عەرەبی بە مەترسیترین دەوڵەت هەژماردەکران دژی ئیسرائیل، ئەوانیش عێراق و سوریا بوون، ئیسرائیلیەکان لە جەنگی کەنداو تاکو داگیرکردنی عێراق لە ساڵی 2003، بە رێگای نهێنی و ئاشکرا زۆرترین هێرشیان دەکردە سەر دەمەزراوە سەربازی و نهێنیەکانی عێراق، بەڵام لە دوای کەوتنی رژێمی صدام حسین، هەموو چاوەکانی ئیسرائیل کەوتە سەر وڵاتی سوریا، مەترسی سوریا وەک؛ دەوڵەت و هاوسنوری لەگەڵ ئیسرائیل و هاوکار و هاوبیریش لەگەڵ دژەکانی ئیسرائیل، کەوتنی و وێران بوونی سوریا وەک؛ دوڵەت و دامەزراوە ببووە گرنگیەکی یەکلاکراوە.

گۆرانکارییە یەک لە دوای یەکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بابەتێکی یەکلاکراوەیە و دەبێت ببێت، بەڵام دەوڵەت بۆ دەوڵەت جیاوازترە، ئەو دەوڵەتانەی بەربەستن لە پێش پرۆژەی نەویێەکەی گروپی هاوپەیمانانی کۆن، دەبێت وەک؛ دەوڵەت نەمێنن یاخو بچووک بکرێنەوە، بۆ نمونە؛ فەلەستین، سوریا، وا ئەو دەوڵەتانەی پێویستە گۆرانکاری لە سیستەمی سیاسیان بکرێت یاخود دەسەڵات و قەبارەی دەسەڵاتی هەرێمایەتیان بچووک بکرێتەوە، وەک؛ عێراق و ئیران و تورکیا، ئەو دەوڵەتانە بە دڵنیاوە بەر لێشوای گۆرانکاریەکان دەکەون ئەوەی ماوە کاتەکەیەتی، زیاتریش چاوەکان لەسەر گۆرانکاری سیستەمی سیاسییە یاخود گۆرانکاری سەرکردە سیاسیەکانی جلەوی دەوڵەت و دامەزراوەی دەوڵەتیان بە دەستەوەیە.

لە ئێستا چاوەکان هەمووی لەسەر عێراقە، دۆخی عێراقیش لەناوخۆ واتە لە نێوان گروپە سیاسی و مەزهەبی و نەتەوەییەکان ئەو باشە نیە تاکو بڵێین؛ گۆرانکارییەکان روونادات یاخود دوا دەخرێت، بەڵام زۆر جیاواز دەبێت لەوەی رۆژانە لە ناوەندە میدیایی و سیاسیەکان باس دەکرێت، پێشەنگی دەستکاریکردنی دۆخی سیاسی لە عێراق هەمیشە بە دەستی ئەمریکیەکانەوە بووە، کە ئەوانیش لە عێراق هەمیشە زیاتر لە نیوەی عێراقیان بەدەستەوە بووە لە رووی ئاسمانی و ئابووری، ئەوەی بووە بە سەر ئیشە بۆ پرۆژەی وڵاتانی هاوپەیمانان، ئەوە گروپێکی کەمینیەی شیعیی چەک بەدەستن، ئەمریکیەکان بۆ ئەو گروپانە رەنگە لە داهاتوو کار لەسەر داو پلان بکەن.

یەکەم؛ رەنگە ئەمریکیەکان هەر لە ناوخۆی عێراق بە سیاسیە میناڕەوەکانی شیعی چارەسەری گروپە توندڕەوەکان بکەن، چونکە لە بەرانبەر ئەو گروپە توند رەوانەدا گروپکی گەورەتری شیعی هەن کە عێراقیانی بیردەکەنەوە و نایانەوێت دەسەڵات لە دەست بدەن و جارێکیتر بکەونەوە ژێر رەحمی دیکتاتۆرێکی توندرەوی سونە.

دووەم؛ وا ئەگەر ئەوەش سەرکەوتوو نەبوو، لەناوەراستی شارەکانی عێراق چەند گروپێکی ئامادەکراو هەن وەک؛ نەقشبەندیەکان،هێزە چەکدارەکانی ئەنبار، سەرباز و فەرماندە کۆنەکانی سوپای پێشووی عێراق، ئەو هێزانە ئامادە و پڕ چەکراونن، رەنگە ئەگەری دووەم وەک؛ پلان (B) ئامادەبن، بەڵام خودی ئەمریکەیان نایانەوێت دەست بۆ ئەو کارتە ببەن و عێراق بکەوێتە دۆخی شەری ناوخۆ، چونکە تاکو ئێستاش وڵاتانی هاوپەیمان، ئەو گروپانە لە عێراق بە سەر ئێشە دەزانن نەک کێشە بۆ ئیسرائیلەکان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو