ڕاپۆرتی وڵات_میدیا لەبارەی چارەنووسی بارەکانی سەرچنار

  • April 4, 2025
  • 238 Views
ڕاپۆرتی وڵات_میدیا لەبارەی چارەنووسی بارەکانی سەرچنار

ئامادەکردنی: کاشما فاروق

لە درەنگانێکی شەوی 23/12/2022، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هەڵمەتی داخستنی یانە شەوانەکان و بارەکانی سەرچنار و دەورووبەری دەست پێکرد و بوو بە مایە دەست خۆشی لەلایەن هاوڵاتیان و شۆکێک بۆ خاوەن بارەکان.

ئامانجی داخستنی ئەم بارانە، بۆ ئاسودە بوونی خێزانەکان بوو کاتێک بۆ وەرگرتنی جەوێکی ئارام روویان لە سەیرانگای سەرچنار دەکرد لەسلێمانی، بەڵام بوونی ئەم بارانە مەترسی و نیگەرانی بوو بۆ منداڵ و کەس و کاری ئەو خێزانانە، بۆیە بریاری داخستنی یەکجاری بۆ درا.

لە بەدواداچونێکی وڵات_میدیا، بۆ بینای ئەو بارا داخراوانە، کە لەکاتی سەردانی کردنماندا دیمەنی وێنران و شکانی شوشەی بتڵە بیرەکان و دەرگا و پەنجەرەکان، سەرنجی ڕاکێشاین و کە بۆ ماوەی نزیک بە سێ ساڵە بەم شێوەیە ماونەتەوە و هیچ دەست کاری نەکراون، وە ئەو بینایانە لەو شوێنە گەشتییاریەدا بەم شێوەیە نیشانەی مەترسین و پێوستە چارەسەری ئەم گرفتە بکرێت.

وڵات_میدیا پێوەندی بە شارەوانی سلێمانیەوە کرد و وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە وڵاتی وت ئەم بابەتە کاری جدیی لەسەر دەکرێت و ئەرکی چارەسەری و دەست کاری کردنی بیناکانیش دراوەتە دەست بەرێوبەرایەتی گەشت و گوزاری سلێمانی.

پاشان ئێمەش پێوەندیمان بە بەرێوبەرایەتی گەشت و گوزاری سلێمانیەوە کرد و پێیان راگەیاندین، لەماوەی داهاتوو کاری لەسەر دەکرێت و پلانمان هەیە ئەو بینایانە بکرێتە پرۆژەیەک کە لەسوودی هاوڵاتیان و ئەو خێزانانەدا بێت کە سەردانی سەیرانگاکان دەکەن، وە پرسیارەشمان کرد کە ئایە دیاریتان کردووە دەیکەنە چی؟ لە وڵامدا وتیان جارێ یەکلای نەکراوەتەوە و بەڵام لە پرۆژەماندایە بکرێتە شوێنێکی بەسوود و گرنگ بۆ هاوڵاتیان.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو