دانیار ئەکرەم: سیاسەتی خراپی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان درێژە پێدەری لەناو چوونی ئازادیە

  • April 15, 2025
  • 28 Views

    سەرەتا پشتیوانی خۆم بۆ هاوڕێ و چالاکوانی کورد “هاوڕێ کوردی” دەرەبڕم و وەک چالاکوانێک وەک هەمیشە دەڵێم ئەوەی لە کوردستان هەیە تەنها و تەنها لەناو بردنی ئازادیە و زیندانی کردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان، گەورەترین تاوانە دژ بە دیموکراسی.

    هاوڕێ کوردی، لە لەشاری هەولێر دەژیت،ماوەی مانگێک دەستگیرکرا و تاوانەکەشی ئەنجام دانی ئاهنگی نەورۆز بوو، ئەمە جگە لەوەی کە چەندین جار لەسەر چالاکی مەدەن بۆ مافە سەرەتایەکانی خەڵکی کوردستان، دەستگیر دەکرا و لەخێزان و منداڵەکانی دوور دەخرایەوە.
    هاوڕێ کورد نمونەیەکە لەو چالاکوانانەی کە لەسەر دەربرین ئازادی و داواکردنی سەرەتایەترین ماف پێشێلکاری بەرامبەر دەکرێت، من و هاوڕێکانیشم هەمان چارەنووسی هاوڕێ کوردیمان دەبێت کاتێک لە کوردستان هۆشیارانە دژی گەندەڵی دەوەستین و داوای ماف و ئازادی دەکەین.


    وەک دەزانین ئەوەی خاوەنی بیرکردنەوەی ئازاد بێت ئەوا کەسێکی داهێنەر و پێگەشت و تێگەشتوو دەبێت، دەسەڵاتی هەرێمیش بۆ بەردەوامی گەندەڵیەکانی خۆی میللەتێکی هۆشیار و داهێنەری ناوێت، بۆیە بەهەموو شێوەیەک دژمان دەوەستێت ئیتر چ بە کوشتن یان بەزیندانی کردن هەوڵی لەناوبردن و بێ دەنگ بوونمان دەدات.


    هەر وەک لەماوەی رابردوو ژمارەیەک مامۆستا و چالاکوان مانیان لەخواردن گرت لەبەردەم یوئێن لە شاری سلێمانی و تەنانەت سەرۆکی ئەمریکاش ترەمپ لەڕێت یوئێنەوە بە مەسرور بارزانی وت کە دەبێت مافی هاوڵاتیەکانت بدەیت، بەڵام حکومەتی هەرێم بێ باک بوو و هیچ گوێی بە مانگرتنی ئەوان نەدا.

    kashma
    EDITOR
    PROFILE

    ئەمانەش بخوێنەرەوە

    نوێترین

    ڤیدیۆی هەڵبژێردراو