بڕیاری وەزارەتی پەروەردە دەربارەی پشووی بەیانی جێگیر کرا، کە تێیدا ڕوونیکردەوە “قوتابخانەکان پشوویان نابێت و دەوام بە ئاسایی بەردەوام دەبێت”.
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو پشووەی کە بۆ ڕۆژی 20ـی نیسانی 2025 دیاریکراوە تەنها بۆ پێکهاتەی سریانە بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە “قیامە” و قوتابخانەکانی دیکە دەوامیان ئاسایی دەبێت.
هەروەها ڕوونیکردەوە کە سەرجەم قوتابیانی پەیوەست بە خوێندنی سریانی بەیانی مۆڵەتیان دەبێت، تەنانەت ئەگەر تاقیکردنەوەشیان هەبێت، ئەوا دوادەخرێت بۆ دوای کۆتایی هاتنی پشووەکان.
پێشتر لە لایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکرایەوە کە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە، بەرواری 20، 21 و 22ـی نیسانی 2025، تەنها بۆ هاوڵاتیانی مەسیحی لە تەواوی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی ڕادەگەیەنرێت بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح (د.خ).











