کۆمەڵی دادگەری بڕیاری گەڕانەوەی کاندیدە سەرکەوتووەکانی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەخاتە دەنگدانەوە

  • May 2, 2025
  • 111 Views
کۆمەڵی دادگەری بڕیاری گەڕانەوەی کاندیدە سەرکەوتووەکانی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەخاتە دەنگدانەوە

عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری، ڕایگەیاند کە لە کۆنگرەی کۆمەڵدا، کە بڕیارە ئەم مانگە ببەسترێت، گەڕانەوەی پەرلەمانتارەکانیان بۆ پەرلەمانی کوردستان دەخرێتە دەنگدانەوە.
ناوبراو وتیشی، ئەگەر ئەندامانی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵ بڕیاری گەڕانەوە بدەن، کۆمەڵ پابەند دەبێت و پەرلەمانتارەکانی دەگەڕێنەوە پەرلەمان.
بە گوێرەی چاودێران، کۆمەڵی دادگەری لەم بڕیارەدا پەلەی کردووە و لەوانەیە کۆنگرەکەی وەک بەهانەیەک بەکار بهێنێت بۆ گەڕانەوەی پەرلەمان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو