ترەمپ: هێرشەکانمان بۆسەر یەمەن رادەگرین

  • May 6, 2025
  • 97 Views
ترەمپ: هێرشەکانمان بۆسەر یەمەن رادەگرین

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ (سێشەممە، ٦ی ئایاری ٢٠٢٥) رایگەیاند کە ئەمریکا بە شێوەیەکی خێرا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر یەمەن رادەگرێت، دوای ئەوەی حوسییەکان رایانگەیاندووە کە چیتر نایانەوێت شەڕ بکەن.

سەرۆکی ئەمریکا وتی: “حوسییەکان دوێنێ وتیان کە چیتر نایانەوێت شەڕ بکەن و ئەمەش هەواڵێکی باشە”. ترامپ جەختی کردەوە کە قسەی حوسییەکانی قبوڵ کردووە بۆ راگرتنی هێرشەکانیان و بڕیاری داوە کە ئەمریکاش بە شێوەیەکی خێرا بۆردومانەکانی بۆ سەر یەمەن رابگرێت.

لە لێدوانێکی دیکەدا، ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە “راگەیاندنێکی زۆر گرنگ” پێش سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو دەکاتەوە، بەڵام زانیاری زیاتری لەبارەی ناوەڕۆکی ئەم راگەیاندنە یان کاتی سەردانەکەی ئاشکرا نەکرد.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو