قەتەر موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی سوریا دابین دەكات

  • May 8, 2025
  • 72 Views
قەتەر موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی سوریا دابین دەكات

وەزارەتی دارایی سوریا رایگەیاند، قەتەر بە رەزامەندی ئەمریكا، موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی شارستانی دابین دەكات.

محەمەد برنیە وەزیری دارایی سوریا رایگەیاند، وڵاتی قەتەر بۆ سێ مانگ 87 ملیۆن دۆلار تەرخان دەكات بۆ موچەی فەرمانبەرانی شارستانی، بەڵام موچەخۆرانی سەربازی ناگرێتەوە.

دەشڵێت، ئەو مینحەیەی قەتەر بە رەزامەندی ئەمریكا دابینكراوە و بەشێكە لە چاوپۆشی سزاكانی واشنتن بۆ سەر دیمەشق و دەیەوێت لە رووی ئابورییەوە وڵاتەكەی ببوژێتەوە و كار لەسەر بنیاتنانەوەی دەوڵەت بكەن.

هاوكات، چەند سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی سوریا رایانگەیاند، مینحەكەی قەتەر وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری سوریا ناگرێتەوە بەهۆی ئەوەی ئەوروپا و ئەمریكا ترسیان لەو گروپانە هەیە كە لە دەزگا ئەمنیەكان كار دەكەن.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو