پارتی دەم: بەر لەمردنی هەوڵی تیرۆرکردنی سری سورەیا ئۆندەر دراوە

  • May 8, 2025
  • 83 Views
پارتی دەم: بەر لەمردنی هەوڵی تیرۆرکردنی سری سورەیا ئۆندەر دراوە

پارتی دیموکراتی گەلان (دەم) لە راگەیاندراوێکی تایبەتدا ئاشکرای کرد، بە جێگیرکردنی ئامێرێکی تیژی ئاسنین لە تایەی ئۆتۆمبێلەکەیدا، بەر لە مردنی هەوڵی تیرۆرکردنی سری سورەیا ئۆندەر سیاسەتمەداری کورد دراوە.

بەپێی راگەیانراوی پارتی دەم، لە 2ی نیسانی ئەمساڵ، کارمەندێکی شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل بە بیستنی دەنگێکی نائاسایی لە تایەی ئۆتۆمبێلەکەی ئۆندەر کەوتووەتە گومانەوە و ئۆتۆمبێلەکەی بردووە بۆ خزمەتگوزاریی چاککردنەوە.

پارتەکە روونی کردووەتەوە، “پشکنینەکان دەریانخستووە لە تایەی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەدا ئامێرێکی تیژی لە ئاسن دروستکراو جێگیرکراوە، کە توانای هەبووە تایەکە بتەقێنێت”.

لە راگەیانراوەکەی پارتی دەم’دا هاتووە: ئۆندەر لە کاتی خۆیدا رووداوەکەی بۆ پارتەکەی باسکردووە و راستەوخۆ لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی پێویستی بۆ کراوە، هەروەها بەڵگەى رووداوەکە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان نێردراوە.

پارتەکە ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە و ئۆندەریش لە نزیکەوە چاودێریی دۆخ و رووداوەکەمان کرد، بەڵام بەهۆی هەستیاریی دۆسییەکەوە بابەتەکەمان بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکرد و تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێک لەبارەی لێکۆڵینەوەکان بە ئێمە نەدراوە”.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو