میدیای ئیسرائیل رایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا لە میانی سەردانەیەكەیدا بۆ سعودیە داندەنێت بە دەوڵەتی فەلەستینی و حكومەتێك بەبێ حەماس لە فەلەستین پێكدەهێنێت.
رۆژنامەی جیروسالیم پۆستی ئیسرائیلی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانی سەردانەیەكیدا بۆ وڵاتی سعودیە بە رەسمی داندەنێت بە دەوڵەتی فەلەستینی و پێكهێنانی حكومەتێكیش رادەگەیەنێت بەبێ بزوتنەوەی حەماس.
دەشڵێت، داننانی ئەمریكا بە دەوڵەتی فەلەستینی دەبێتەهۆی گۆڕانكاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و چەند دەوڵەتێكی تریش دێنە ناو رێككەوتنی ئیبراهیمی و پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكەنەوە.
وتیشی، لە سەردانەكەی ترەمپدا چەند رێككەوتنێكی ئابوری دەكرێت و وڵاتانی كەنداوی عەرەبیش لە سەپاندنی باجی گومگری دەبەخشرێن.