دەوڵەت باخچەلی: پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و ئاشتی سەرکەوت

  • May 12, 2025
  • 44 Views
دەوڵەت باخچەلی: پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و ئاشتی سەرکەوت

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی جوڵانەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە)، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی پارتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، سەبارەت بە کۆنگرەی ١٢مەمینی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێکخراوە، جەختی لە سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی کردەوە.

باخچەلی دەڵێت: “پارتەکەمان و هاوپەیمانی کۆمار هیچ کات هەنگاویان بەرەو دواوە نەناوە. ئیمراڵی (عەبدوڵڵا ئۆجالان) و دەم پارتی بە وردی مەترسییەکانی سەر وڵاتەکەمانیان خوێندووەتەوە.” ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە یەکەم ئامانجی سەد ساڵەی تورکیا بووە، و ئەمشەو “ئاشتی و برایەتی، سیاسەت و دیموکراسی سەرکەوتن.”

سەرۆکی مەهەپە سوپاسی سری سورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، و هاوسەرۆک و بەرپرسانی دەم پارتی کرد کە هەوڵیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری داوە. هەروەها سوپاسی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، کرد کە “بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی”ی لە ئەستۆ گرتووە بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥.

باخچەلی ئەو شاندانەشی ستایش کرد کە گفتوگۆ و کۆبوونەوەیان لە نێوان ئیمراڵی، دەم پارتی و قەندیل ئەنجام داوە، و جەختی کردەوە کە ئەم هەوڵانە بناغەی سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتییەکەیان داناوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو