حەماس: لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا لەسەر چوارچێوەی ئاگربەست ڕێککەوتووین؛ ئیسرائیل مەرجەکان ڕەتدەکاتەوە

  • May 28, 2025
  • 73 Views
حەماس: لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا لەسەر چوارچێوەی ئاگربەست ڕێککەوتووین؛ ئیسرائیل مەرجەکان ڕەتدەکاتەوە

بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە چوارچێوەی گشتیی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە کەرتی غەززە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی حەماس، ڕێککەوتنەکە چەند خاڵێکی سەرەکی لەخۆدەگرێت، لەوانە:

پێویستە سوپای ئیسرائیل بە تەواوی لە کەرتی غەززە بکشێتەوە.

ڕێگە بدرێت هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ هیچ کۆسپێک بگەنە هەموو ناوچەکانی غەززە.

حەماس ئامادەیە ١٠ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات.

لە بەرامبەردا، پێویستە ئیسرائیل بە دەیان دیلی فەلەستینی ئازاد بکات.

لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل “بە هیچ شێوەیەک ئەو مەرجانە قبوڵ ناکات.”

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان لە نێوان هەردوولادا بەردەوامە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو