پارێزگاری سلێمانی: وەک ناڕەزایەتییەک هیچ رێوڕەسمێکی رەسمیی جەژن بەڕێوە نابەین

  • June 5, 2025
  • 95 Views
پارێزگاری سلێمانی: وەک ناڕەزایەتییەک هیچ رێوڕەسمێکی رەسمیی جەژن بەڕێوە نابەین

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاووڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ رێوڕەسمێکی رەسمیی جەژن بەڕێوە نابەن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “لەم جەژنەدا، بەهۆی بە بارمتەگرتنی هەموو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عیراقی فیدراڵەوە، لەسەر ئەو تەرزەی ‘تاوانی نانبڕینی کەسێک، لە سەربڕینی ئەو کەسە؛ گەورەترە’، تەنها بەڕێزەوە ڕێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین”.

دەشڵێت: نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و بەهێزبوونی ئیرادە و خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەمووان بۆ تێپەڕاندنی لوتکەی نابەرپرسیارێتیی و ترۆپکی ستەمکاریی، بۆ هەموو ئێوەی خۆشەویست دەکەین.

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاندووە، “وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاووڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین”.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو