ئێران: بەرپرسیارێتیی تەواوی دەرەنجامە مەترسیدارەکانی ئەم دەستدرێژییە دەخەینە ئەستۆی ئیسرائیل و ئەمریکا

  • June 13, 2025
  • 11 Views
ئێران: بەرپرسیارێتیی تەواوی دەرەنجامە مەترسیدارەکانی ئەم دەستدرێژییە دەخەینە ئەستۆی ئیسرائیل و ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر خاکەکەی بە “دەستدرێژییەکی ئاشکرا” و پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد، و جەختی لە مافی ڕەوای ئێران بۆ وەڵامدانەوە کردەوە بەپێی ماددەی ٥١ی پەیماننامەکە.

ڕاگەیاندراوەکە جەختی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هەموو هێزێکەوە وەڵام دەدەنەوە، هەروەها تاران داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییە و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ئێران داوای لە وڵاتانی ئیسلامی، وڵاتانی بزووتنەوەی بێلایەنەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هێرشەکە سەرکۆنە بکەن و ڕێوشوێنی بەکۆمەڵی بەپەلە بگرنەبەر.

هەروەها ئێران ئیسرائیل و پشتیوانەکانی، و لە سەرووی هەموویانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە بەرپرسیاری تەواوی دەرەنجامە مەترسیدارەکانی ئەم دەستدرێژییە دانا و جەختی کردەوە کە هێرشەکە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ واشنتۆن ئەنجام نەدەدرا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو