ئەحمەد میرە بۆ مەسرور بارزانی :کەرامەت و شکۆی لە کوێدا بوو تەنها شازدە ملیۆن دۆلار لەخەزێنەی حکومەتەکەدا هەبێت

  • June 25, 2025
  • 38 Views
ئەحمەد میرە بۆ مەسرور بارزانی :کەرامەت و شکۆی لە کوێدا بوو تەنها شازدە ملیۆن دۆلار لەخەزێنەی حکومەتەکەدا هەبێت

ئەحمەد میرە مامۆستای زانکۆ لەپێگەی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ سەرۆکی حکومەت دەنوسێت؛
حکومەتێک لە خەزێنەکەیدا تەنها شازدە ملیۆن دۆلار هەبێت، دەبێت کەرامەت و شکۆی لە کوێدا بێت ؟!!
لە ئەم هەرێمەی ئێمەدا ؛دەوڵەمەندێکی زۆر ئاسایی سەرمایەکەی لەوە زیاترە.
حکومەتی برا گەورە ؛قەرزێکی زەبەلاحەی لەسەرە کە بە دەیان ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەگەر دۆخی دارایی حکومەتەکەت بەمجۆرەیە ، چۆن ڕووماندێت باسی شکۆ و کەرامەت بکەین و لە نەخشەی سیاسیی هەرێمی و جیهانیدا بە دوای پێگەی سیاسیی بچووکی خۆماندا بگەڕێیین؛
چونکە سەرمایە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی دەوڵەتداری بۆ نموونە خەرجی مانگانەی ماڵەکەی ترەمپ لە مانگێکدا سی ملیۆن دۆلارە لەسەر ئەژماری تایبەتی خۆی نەک دەوڵەت ،بۆیە دەتوانێت بە شکۆمەندانەی داوای فەرمانڕەوایی جیهان بکات.
بەڵام تۆیەک تەواویی سەروەتی نیشتیمانیت بۆ خزمەتی خۆت و منداڵ و ئەسپ و باخەکانت …هتد دەستبەسەراگرتووە ،هەر بۆ ئەوە باشیت زەلیلی بەردەم تە یف سامی بیت.
حکومەتداری بە چەتە و پیاوە گرگنەکانی سیاسەت ناکرێت، حکومداری کاری مرۆڤی شەریف و ڕەشید وساڵح و ئەمینە ،نەک هی گروپی هەڕەشە و کەرامەت!

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو