شێروان دووبەردانی: حکومەتی هەریمی کوردستان و بەغدا ڕێککەوتن

  • June 27, 2025
  • 49 Views
شێروان دووبەردانی: حکومەتی هەریمی کوردستان و بەغدا ڕێککەوتن

#وڵات_میدیا #مووچە #کوردستان #عێراق
پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایدەگەینێت کە لە پرسی مووچە و داهاتدا، حکومەتی هەریمی کوردستان و عێراق لەسەر پابەندبوونی بە یاسا ڕێککەوتن.

ئەمڕۆ هەینی، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،
– دوێنێ پێنجشەممە، شاندی بەغدا گەیشتنە هەرێمی کوردستان و کاتژمێر 5:00 ئێوارە دەستیان بە کۆبوونەوکان لەگەڵ هەرێم کرد، هەردوولا گەیشتوونەتە ئەنجامێکی زۆر باش و ڕێککەوتنێکی باشییان کردووە لەسەر بابەتی هەناردەی نەوت”.

– شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی دەست پێ دەکات و بەردەوام دەبێت، لەسەر ئەو پرۆژە یاساییەی کە گۆڕا لەم دواییانە بوو بە 16 دۆلارڕێککەوتن”.

– هەر وەک ئەوەی دەنگمان لەسەری داوە، دەبێت حکومەتی هەرێم پابەند بێت بەو ڕێککەوتنەی کە کراوە و وەکو یاسا ئەوە جێبەجێ بکات، هەروەها دەبێت بەغداش بەهەمان یاسا پابەند بێت، هەروەها ئەو کۆمپانیانەی گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردووە، گرێبەستەکانیان یاسایین”.

– نەماوە، چونکە حکومەتی هەرێم بۆ هەموو ئەوانە ئامادەیە، هەروەها شاندی داراییش دێنە کوردستان و کە لەسەدا 50 لە ئیدارەی دارایی حکومەتی هەرێم هاتووە، هەرێم پابەندە”.

-هاتنی ئەم شاندە بەردەوام دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردن نزیکە و بۆ ئێستا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە و لایەنە ساسییەکانی عێراق هەموویان خۆیان ئامادە کردووە”.

– لایەنە ساسییەکانی عێراق بۆ خەڵکی و ناوچەکانی خۆیان هیچییان نەکردووە، بانگەشەی سیاسییان هەیە بۆ خەڵکەکە و هەر ئەو دووسێ وشەیەیان هەیە بە خەڵک و ناوچەکانی دیکەی عێراق دەڵێن؛ کە حکومەتی هەرێم پابەند نییە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو