ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 21تا 27-6-2025 ، بڕی (17) ملیارو (812)ملیۆن و (492)هەزار و (632)دینار بووە، لە (74%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (8%)ی بەشێوەی چەك و (18%)ی بەشَوەی مەقاسە بووە .
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 47.382% زیادیكردووە كە دەكاتە بڕی 5ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 14تا 20-6-2025 بریتیی بوو لە (12) ملیارو (94) ملیۆن و (30) هەزارو (377) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی “بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت”ـە.