ئەحمەد میرە بۆ مەسرور بارزانی :نە وەک تـۆ دەژیــن و نە لە تــۆیش دەچـین و نـەچارەنوسمان وەک تۆ دەبێت

  • July 2, 2025
  • 77 Views
ئەحمەد میرە بۆ مەسرور بارزانی :نە وەک تـۆ دەژیــن و نە لە تــۆیش دەچـین و نـەچارەنوسمان وەک تۆ دەبێت

غاندی وتی: برسیکردن، خراپترین میکانیزمی توندوتیژییە. ئەو هەموو شتێکی بۆ سەربەخۆیی گەلەکەی کرد و چاوەڕێی هیچ شتێکی لێنەکردن.

بەڵام لە هەرێم، شۆڕشگێڕە ساختەکان، هیچیان بۆ گەلەکەیان نەکرد، کەچی هەموو شتێکیان برد. خاکی ئێمە و کانزاکان و سروشتەکەی، دەیتوانی بەبێ جیاوازی، تێرسکمان بکات، بەڵام بەرپرسەکان، تا ئێستاش لێیدەخۆن و هەرگیز تێرناخۆن. ئەوان دڵخۆش نین، چونکە چەتەکان ناتوانن خەڵک دڵخۆشبکەن.

کەواتە چۆن دەتوانن دڵخۆش بن! ئەوە یاسای ژیانە، دڵخۆشی، کاتێک دێتەدی، کە تۆ هۆکاری دڵخۆشیی ئەوانی تر بیت.

هەرێم بۆ پرسی مووچە، هیچ پلانێکی نییە و تەنها خەریکی لێدوان و داڕشتنی بێناوەڕۆک و خۆگیڤکردنەوەیە. تا ئێستایش نازانێت، گەدەی هەژاران بە قسەی زل و بێناوەڕۆک، تێرنابێت.

درۆی ژیان و مردنی وەکیەکی و هاوبەش، کۆتاییهاتووە .ئەوان لە باخەکانی بەهەشتدا، نانی شاهانە دەخۆن و بۆ نیشتیمان ماندوونابن، بەڵام هەژاران، نانی جۆ، بە خوێن و ئارەقەی زۆر بەدەستدەهێنن و بۆ نیشتیمان زۆر ماندوودەبن.

بەڕێز سەرۆکی حکومەت، نە وەک تۆ دەژین و نە لە تۆیش دەچین و نە چارەنوسمان وەکیەکە.

ئێمە سەرۆکێکی سواڵکەرمان دەوێت بۆ گەلێکی شکۆمەند، نەک فیرعەونێک بۆ گەلێکی هەژار. پەتی برسێتی، زۆر ئەستوور بووە، وەک ملی زاڵمەکانی وڵات، بۆیە پسانی زۆر نزیکە…

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو