وەزارەتی پێشمەرگە لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، مەرج نییە هەر ئەفسەرو پلەدار و پێشمەرگەیەك كە رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ وەرگرتنی زەوی، زەوی پێبدرێت، چونكە لەدوای فلتەركردن و وردبینیكردن لە لیستەكان، ئەوانەی كە پێشتر سودمەندبون، ناوەكانیان دەردەكرێن و مافی وەرگرتنی زەوییان نییە.
ئاوێنە: سەرۆكایەتی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەو لیستی ناوانەی بڵاوکراوەنەتەوە ڕەزامەندی سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى بۆ وەرگیراوە بۆ تەرخانکردنى پارچە زەوى، بەڵام مەرج نییە هەر ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەک کە ڕەزامەندى هەبێت، زەوى پێبدرێت لەبەرئەوەى لە دوای فلتەرکردن و وردبینىکردن لە لیستەکان تایبەت بەو ناوانەى کە پێشتر سودمەندبون، ناوەکانیان دەردەکرێت و مافى وەرگرتنى زەوییان نییە.
وتوشیەتی، لەکاتى پڕکردنەوەى فۆرم لە لایەن فەرمانگەى یاسایى (بەڵێننامە) دراوە لەلایەن خودى کەسەکە کە پێشتر سودمەند نەبوە، لەو حاڵەتەدا هەر ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەک گەر بەڵێننامەى دابێت و لەهەمان کاتدا پێشتر سودمەند بوبێت لێپێچینەوەى یاسایى و کارگێرى و دارایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە چەند رۆژى داهاتودا لیستى ناوى سودمەندبوان کە لە وەزارەتى شارەوانى وردبینىکراوە دەگاتە وەزارەتى پێشمەرگە بۆیە دەرفەتێک دەدرێت بەو ناوانەى کە پێشتر سودمەندبون بەشێوەیەکى فەرمى لە لایەن یەکەکانیانەوە بە لیست وەزارەتى پێشمەرگە/ سەرۆکایەتى ئەرکان/ دائیرەى ئیدارە و میرە ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەى توشى لێپێچینەوەى یاسایى و کارگێرى و دارایى نەبنەوە.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ڕێکارى کارگێرى بۆ ڕێکخستنى کاروبارەکانى تەرخانکردنى پارچە زەوى بۆ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بەمەبەستى رێکخستنى لیستەکان بەپێى خاڵبەندى و سنورى جوگرافى و وردبینى کۆتایى لە وەزارەتى شارەوانى ماوەیەکى پێویستە تاکو لیستى کۆتایى رادەگەینرێت، بۆیە داوا لە تەواوى ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین کە سەردانکردن و فشارکردن بۆ سەر لایەنى پەیوەندیدار لە وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى شارەوانى و سەرۆکایەتى شارەوانییەکان و لیژنەى زەوى لە وەزارەتمان ئەنجام نەدەن تا ئەو کاتەى لیستى کۆتایى بە گشتى رادەگەینرێت.
جەختیشی كردۆتەوە كە هەماهەنگى تەواو کراوە لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى شارەوانى کە هیچ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەک ئەگەر مەرجەکانى وەرگرتنى پارچە زەوى بیگرێتەوە ئەوا مافى نافەوتێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، بۆ ئاگاداری هەمو لایەک، ڕاستی و دروستی لیستی دەرچوەکان لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاودەکرێتەوە لەکاتی خۆیدا. هیچ سەرچاوەیەکی تر باوەڕپێکراو نییە کە لە سۆشیال میدیا بڵاودەکرێتەوە.
دەقی رونكردنەوەكە:
لەسەر دابەشکردنی زەوی
رونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە
ئەمڕۆ ٢٤ی تەموزی ٢٠٢٥، کۆبونەوەیەک لە نێوان سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەنجام درا بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕێکارەکانی تەرخانکردنی زەوی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، وەزارەتی پێشمەرگە دەست خۆشی لە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبون بۆ ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی وەزارەت و فەرماندەیی هێزەکانی (70 و 80) کە بەهۆی خزمەتەوە شایستە بون بۆ وەرگرتنی زەوی.
لە پەراوێزی ئەم کۆبونەوەیەدا ئەم ڕونکردنەوەیە دەخەینەڕو کە پێویستە تەواوى ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکانمان پێوەى پابەند بن:
١- پاش هەوڵەکانى تیمى وەزارەتى پێشمەرگە بۆ جەختکردنەوە لە شایستەبونی زۆرینەى برا پێشمەرگەکان بە وەرگرتن و دیاریکردنى سنورى جوگرافى بۆ ئەو زەویانەى کە پێیان دەدرێت بە شێوەیەک بێت تا ڕادەیەک دادپەروەرى سودمەندیان رەچاو بکرێت.
٢- ئەو لیستانەى بڵاو کراوەنەتەوە ڕەزامـەندی سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى بۆ وەرگیراوە بۆ تەرخانکردنى پارچە زەوى، مەرج نییە هەر ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەک کە ڕەزامەندى هەبێت زەوى پێبدرێت لەبەر ئەوەى لە دوای فلتەرکردن و وردبینى کردن لە لیستەکان تایبەت بەو ناوانەى کە پێشتر سودمەند بون ناوەکانیان دەردەکرێت و مافى وەرگرتنى زەویان نییە.
٣- لەکاتى پڕکردنەوەى فۆرم لە لایەن فەرمانگەى یاسایى (بەڵێننامە) دراوە لەلایـەن خودى کەسەکە کە پێشتر سودمەند نەبوە، لەو حاڵەتەدا هەر ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەک گەر بەڵێننامەى دابێت و لەهەمان کاتدا پێشتر سودمەند بوبێت لێپێچینەوەى یاسایى و کارگێرى و دارایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر بۆ ئەم مەبەستەش لە چەند رۆژى داهاتودا لیستى ناوى سودمەند بوان کە لە وەزارەتى شارەوانى وردبینى کراوە دەگاتە وەزارەتى پێشمەرگە بۆیە دەرفەتێک دەدرێت بەو ناوانەى کە پێشتر سودمەند بون بە شێوەیەکى فـەرمى لە لایەن یەکەکانیانەوە بە لیست وەزارەتى پێشمەرگە / سەرۆکایەتى ئەرکان / دائیرەى ئیدارە و میرە ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەى توشى لێپێچینەوەى یاسایى و کارگێرى و دارایى نەبنەوە.
٤- ڕێکارى کارگێرى بۆ ڕێکخستنى کاروبارەکانى تەرخانکردنى پارچە زەوى بۆ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بەمەبەستى رێکخستنى لیستەکان بە پێى خاڵبەندى و سنورى جوگرافى و وردبینى کۆتایى لە وەزارەتى شارەوانى ماوەیەکى پێویستە تاکو لیستى کۆتایى رادەگەینرێت، بۆیە داوا لە تەواوى ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین کە سەردانکردن و فشارکردن بۆ سەر لایەنى پەیوەندیدار لە وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى شارەوانى و سەرۆکایەتى شارەوانیەکان و لیژنەى زەوى لە وەزارەتمان ئەنجام نەدەن تا ئەو کاتەى لیستى کۆتایى بە گشتى رادەگەینرێت.
٥- هەماهەنگى تەواو کراوە لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى شارەوانى کە هیچ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەک ئەگەر مەرجەکانى وەرگرتنى پارچە زەوى بیگرێتەوە ئەوا مافى نافەوتێت.
٦- بەمەبەستى ڕاستکردنەوە، رێکخستنى داتا و زانیارى تایبەت بە لیستەکانى ئامادەکراو بۆ وەرگرتنى زەوى بەرپرسى ئیدارى یەکەکان کارى پێویست ئەنجام دەدەن بە هەماهەنگى لەگەڵ دائیرەى ئیدارە و میرە و لیژنەى زەوى وەزارەتمان بۆ ئەو مەبەستە.
تێبینی:
بۆ ئاگاداری هەمو لایەک، ڕاستی و دروستی لیستی دەرچوەکان لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاودەکرێتەوە لەکاتی خۆیدا. هیچ سەرچاوەیەکی تر باوەڕپێکراو نییە کە لە سۆشیال میدیا بڵاودەکرێتەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە
٢٤ی تەموزی ٢٠٢٥