کیم جۆنگ ئون داوا لە سوپاکەی دەکات ئامادەبن بۆ ‘جەنگێکی راستەقینە’

  • July 24, 2025
  • 106 Views
کیم جۆنگ ئون داوا لە سوپاکەی دەکات ئامادەبن بۆ ‘جەنگێکی راستەقینە’

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، لە میانەی سەرپەرشتیکردنی مانۆڕێکی سەربازیدا، داوای لە هێزەکانی وڵاتەکەی کرد کە بەوپەڕی توانایانەوە ئامادەکاری بکەن بۆ “جەنگێکی راستەقینە”

بەپێی هەواڵێک کە رۆژی پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی فەرمی کۆریا (KCNA) بڵاویکردووەتەوە، لە کاتی مانۆڕەکەدا، کە رۆژی چوارشەممە لە شوێنێکی ئاشکرا نەکراودا بەڕێوەچوو، کیم جەختی کردووەتەوە لەوەی پێویستە سەربازان توانای “لەناوبردنی دوژمنیان لە هەموو شەڕێکدا” هەبێت.

ئاژانسە فەرمییەکەی کۆریای باکوور چەند وێنەیەکی مانۆڕەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە لە یەکێکیاندا کیم جۆنگ ئون بە جلێکی رەشەوە دەردەکەوێت و وتار بۆ سەربازەکان دەدات. لە وێنەیەکی دیکەشدا لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سوپا، چاودێری راهێنانێکی تۆپهاوێژی دەکات کە تێیدا گوللە تۆپ بەرەو دەریا دەهاوێژرێن.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو