كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

  • July 25, 2025
  • 128 Views
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێک کات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەکى گستى نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنیا لە هەندێک شوێن کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک کات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلە نزمتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 47، سلێمانی: 46، دھۆک: 46، کەرکوک: 49، ھەڵەبجە: 45، زاخۆ: 47، حاجی ئۆمەران: 32، سۆران: 46، گەرمیان: 50 پلە.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو