دەستەی كەشناسی عیراق: كاریگەری خۆڵبارین لە رۆژدا كەمتر دەبێتەوە 

  • September 20, 2025
  • 102 Views
دەستەی كەشناسی عیراق: كاریگەری خۆڵبارین لە رۆژدا كەمتر دەبێتەوە 

شەپۆلێكی خۆڵبارین شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتووە و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

دەستەی كەشناسی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی چەند پەڵەهەورێك و خۆڵبارینیش لە رۆژدا كاریگەرییەكەی كەمدەبێتەوە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە بە تایبەتیش لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاستی عیراق.

راشیگەیاندووە، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە هەست بە سەرما دەكرێت لە بەرەبەیاندا و رەشەباش هەڵدەكات، سبەینێش پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و عیراق بە نزمی دەمێننەوە و كاریگەری رەشەباش كەمتر دەبێتەوە.

تەندروستی سلێمانیش رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە تا درەنگانی شەوی رابردوو 44 هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە.

كەشناسی ئێرانیش بڵاویكردەوە، خۆڵبارین ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتووەتەوە و رێنمایی هاووڵاتیانیش دەكات تەنها لە كاتی پێویست بچنە دەرەوە.

kashma
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو