هەواڵساز: کاشما فاروق
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ركردو ده‌ڵێت، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر گردبونه‌وه‌یه‌ك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شوێنی گشتی ده‌بێت ره‌زامه‌ندی لیژنه‌كه‌یان وه‌ربگیرێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هەر کەس و لایەنێک بۆ بانگەشە چەک ببەخشێتەوە، بەپێی یاسای چەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەى ئەمنى پارێزگا، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق كۆبوه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك بڕیار و ڕاسپارده‌ی ده‌ركردون.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، “بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژرادن لەشوێنی گشتی، له پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌مان و گردبونه‌وه‌كە، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت.”
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتوه”هەر کەس و لایەنێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چەک ببەخشێتەوە، بەپێی یاسای چەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.”
ده‌قی بڕیار و راسپارده‌كان:
یه‌كه‌م/ به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له شه‌قامه گشتییه‌كان بكرێت، كه ببێته هۆى دروستكردنى ئاسته‌نگ له ڕێگاى هاتوچۆى خەڵک، هه‌روه‌ها نابێت ئامێرى بێزاركه‌ر به‌كاربهێنرێت، كه ببێته هۆى ناڕه‌حه‌تى هاوڵاتییان.
دوه‌م/ نابێت وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان له‌و شوێنانه‌ى كه ڕێگه دراوه، به ماده‌یى لێكده‌ر وه‌ك ( له‌زگه یان غه‌ره ) لێبدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێت، یان له‌سه‌ر ستاند له شوێنیك دابنرێت كه ڕێگا نه‌گرێت، هەروەها بەکارهێنانى ( قوم، لم ، چیمەنتۆ ) بۆ ڕاگرتنى دروشم و پۆستەر و وێنەکان بە هەمو شێوەیەک قەدەغەیە.
سێیه‌م/ نابێت له چوار ڕێییان و ترافیك لایته‌كان وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان لێبدرێت.
چواره‌م/ نابێت وێنه و پۆسته‌رى كاندیدان له فه‌رمانگه حكومیه‌كان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه‌كان، هتد .. لێبدرێت.
پێنجه‌م/ نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌كانى تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك (مزگه‌وت، كلێساكان، شوێنه پیرۆزه ئاینیه‌كان و شوێنە کەلتورى و مێژوییەکان) هه‌ڵبواسرێت.
شه‌شه‌م/ پارك و باخچه گشتییه‌كان نابێت بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بەکاربهێنرێت.
حه‌وته‌م/ ڕێگە پێدروا نییە وێنه و تابلۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له (قه‌دى داره‌كان، دورگه‌ى ناوه‌ندیی شەقامەکان) دابنرێت و وێنه و دروشمى کاندیدان له دارى باخچه و پاركه‌كان بدرێت.
هه‌شته‌م/ نابێت له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئۆتۆمبێلى ( میرى ) حكومى به‌كاربهێنرێت.
نۆیه‌م/ ڕێگه پێدار و نییه ڕسته‌ى ئاڵاى لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ستونى ڕۆناككه‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هێماکانى هاتوچۆ لە ناوشار و دەرەوەى شار و بەردەم کامێراکانى چاودێرى هه‌ڵبواسرێت.
ده‌یه‌م/ له هه‌ر حاڵه‌تێكى سه‌رپێچى پاش دیكۆمێنتكردن، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ كاندیدان و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت.
یازده‌یه‌م/ له ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ژورى عه‌مه‌لیات له پارێزگاى هه‌ولێر، به به‌شدارى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بێت، له ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان تا كۆتایى هاتنى پڕۆسه‌كه، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت ئاگادارى ژورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
دوازده‌یه‌م/ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژرادن لەشوێنی گشتیی، له پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌مان و گردبونه‌وه‌كە، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت.
سێزدەیەم/ هەر بەربژێرێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان، پۆستەر و بانگهێشتەکەى لەلایەن تیمەکانى شارەوانى لادەدرێت و کاردانەوەى یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
چواردەیەم/ هەر کەس و لایەنێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چەک ببەخشێتەوە، بەپێی یاسای چەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
پازدەهەم/ بە هەمو شێوەیەک بانگەشەی هەڵبژاردن ( بەجلی سەربازی، ئۆتۆمبیلی سەربازی ) قەدەغەیە، و هەرکەس و لایەنێک پابەند نەبێت، ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
شازدەهەم/ پارێزگاریکردن لە وێنەی کاندیدانی ئافرەت و پاراستنیان لەکاتی بانگەشە، ئەرکی هەومولایەکە، هەرکەس و لایەنێک بێڕیزی بە وێنەکانیان و شێواندنیان بکات، ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
حەڤدەهەم/ دوای تەوابونی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن، کاندیدان بەرپرسن لە کۆکردنەوەی پۆستەر و وێنەکانیان، بە پێچەوانەوە بەپێ بژاردن سزادەدرێن.