کاشما فاروق
لە سێی نیسانی ساڵی 2023وە تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێکرد، دوای چەند جارێک لە درێژکردنەوەی بڕیار درەنگانێکی ئەمشەو یەکەم گەشتی ئاسمانی لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا دەستپێبکاتەوە و نزیک کاتژمێرکانی یەکی شەو یەکەم فڕۆکەی نەفەر هەڵگر بگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
ئەمشەو سەعات 10:30 یەکەم فڕۆکە، دوای نزیکە سێ ساڵ بە زیاتر لە 160 سەرنشینەوە لە جۆری بۆینگ لە تورکیاوە دەفڕێت و وەک ئەوەی لە گەشتەکەدا دیاریکراوە سەعات یەکی شەو دەگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، هەمان فڕۆکە لە سەعات سێ بەرەبەیانی سبەینێ گەشتێکی پێچەوانە دەکات و بە ژمارەیەک سەرنشینەوە سلێمانییەوە بەرەو تورکیا جێدەهێڵێت.
بە گوێرەی خشتەی فڕینەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئیتر هەموو هەفتەیەک چوار گەشت لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا دەبێت.











