کەشناسی پلەکانی گەرما دادەبەزن و بەفربارین بەردەوام دەبێت

  • January 14, 2026
  • 49 Views
کەشناسی پلەکانی گەرما دادەبەزن و بەفربارین بەردەوام دەبێت

کاشما فاروق

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆڵی بەفر و بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە سەنترەی شاری سلێمانی و دهۆک هەیە بەتێکەڵی لەگەڵ باراندا، ئاماژەی بەوەشکردوە پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی بومەلەرزەزان و کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتووی کەشوهەوا بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزن و سەرلە ئێوارەی  سبەینیێ پێنجشەممە،  کاریگەری شەپۆلی بەف رو باران نامێنێت و ئاسمان دەبێتەوە بە ساماڵ و پەڵەهەور.

بە پێشبینییەکانی کەشوهەوابێت، لە دوانیوڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارینی بەفر بە تێکەڵی لەگەڵ باراندا لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک هەیە و مەدای بینینیش لە نێوان حەوت بۆ هەست کیلۆمەتردا دەبێت. 

لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، نمەباران بەردەوام دەبێت لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان تا دوانیوەرۆ و دواتر کاریگەری ئەم شەپۆلانە کۆتایی دێت و  پلەکانی گەرماش نزیکدەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی پێنجشەممەبەم شێوەیەیە؛

هەولێر : 8 پلەی سیلیزی

پیرمام : 5 پلەی سیلیزی

سۆران : 2 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 0 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی

دهۆک : 6 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 6 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 6 پلەی سیلیزی

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو