دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی لەسەر روداوەکەی مزگەوتی بەختەوەری سلێمانی بڵاوکردەوە

  • January 16, 2026
  • 127 Views
دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی لەسەر روداوەکەی مزگەوتی بەختەوەری سلێمانی بڵاوکردەوە

کاشما فاروق

کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەو وتارخوێنەی بەهۆی وتارەکەیەوە گرژی دروستبوو لە مزگەوتێکی شاری سلێمانی پیشيی ئەندازیارییە و خۆبەخشانە وتاری داوە، لە ئێستادا بە مادەی (240 )لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

 دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر گرژییەکانی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری سلێمانی راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە؛ دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەمزگەوتی بەختەوەری گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، وتاری رۆژی هەینی بووە هۆی دروستبوونی ناڕەزایی و گرژی و ئاڵۆزی لەمزگەوتەکەدا، کارمەندانی ئاسایش دەستبەجێ گەیشتنە مزگەوتەکە و  وتاربێژەکەیان گواستەوە بۆ ئاسایشی سلێمانی.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت؛ وتارخوێنەکە ناوی  (هەڤاڵ فارس مەولود) و  پیشەی ئەندازیارە و خۆبەخشانە وتاربێژی (مزگەوتی بەختەوەری)ە، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ناوبراو لەووتارەکەی ئەمڕۆیدا هەندێک دەستەواژەی نەشیاوی بەرانبەر بەکوردانیرڕۆژئاوا بەکارهێناوە و ئەمەش بۆتەهۆی ناڕەزایی لای نوێژ خوێنانی ئەو مزگەوتە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو