محهحهمد حهكیم، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، ئەوەی لە 16ی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک روویدا بە “شتێکی باش ” ناوی دەهێنێت و رایدهگهیهنێت، ”لە کەرکووک شەڕ بكرایه لە خورماتوو خراپتری لێ بەسەردەهات”.ئاوێنه: ئهم قسانهی ئهندامهكهی ئهنجومهنی سیاسی كۆمهڵی ئیسلامی له پانێڵێكدا هات كه سهبارهت به ریفراندۆم سازكرابوو.پانێڵهكه كه بە بەشداریی نوێنەری چوار بەرپرسی باڵای پارتی، یەکێتی، کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی رێکخرابوو، محهمهد حهكیم وتی “ئەگەر ناوچەیەکی کوردستانی زەرەرمەندبووبێت لە دەرئەنجامی ریفراندۆم، خەڵکی دوزخورماتوو بووە، ماڵیان تاڵانکرا و دووکانەکانیان سووتاندن و شەهیدەکانیان بەنێو شەقامەکاندا راکێشران”.محەممەد حەکیم پێشنیاز دەکات 16ـی ئۆکتۆبەر بە خیانەت ناوی نەهێندرێت و دەڵێت: “یەک داواکاریم هەیە، با واز لە تۆمەتبارکردنی یەکدی بە خیانەت بهێنین و بڵێین هەڵەیەی کرد، با دەست لە ملی یەک بکەین و هەنگاو بۆ ئاییندە بنێین، ئەوەندەش باسی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر و ئەوانە نەکەین”.هەر لەبارەی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، محهمهد حهكیم وتی “تاكه شتی عاقڵانە کرا، وەڵاهی عاقڵانەبوو، من خەڵکی دوزم، خزمم زەرەرمەندبووە و خەڵکم تێدا چووە، بەڵام دەستخۆش کە کەرکووک وای لێنەهات، وەڵاهی شەڕ کرابایە کەرکووک خراپتری لێبەسەر دەهات، شتێکی باشکرا، چ ناوێکی لێدەنێن گرنگ نییە، وەکو کورد یەک هەڵەمان هەیە بە پەلە مۆری خیانەت لەیەک دەدەین”.