تەڤگەری ئازادی: بۆ كۆبوونەوەی لایەنەكوردستانیەكان لەبارەی یەك لیستیی بانگهێشت نەكرابووین

  • September 30, 2019
  • 286 Views
تەڤگەری ئازادی: بۆ كۆبوونەوەی لایەنەكوردستانیەكان لەبارەی یەك لیستیی بانگهێشت نەكرابووین

تەڤگەری ئازادی، هەڵوێستی خۆی لە سەر لیستی هاوپەیمانی كوردستانی ڕاگەیاند و ڕەخنە لە كۆبوونەوەكەی نۆ لایەنەكەی هەرێم دەگرێت، ڕاشیدەگەیەنێت كە ئەوان بۆ كۆبونەوەكە بانگهێشت نەكراون و “ئەگەر لە داهاتوودا ئەو هەڵوێستە سەرڕاست نەكرێتەوە ئەوا هەڵوێستمان دەبێت”.
مانگی چواری ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەدەچێت، رۆژی شەممە نوێنەری 9 لایەنی سیاسیی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی كەركوك لە هەولێر بڕیاری یەك لیستیییاندا بەناوی لیستی (هاوپەیمانی كوردستانی).
لەو بارەوە رۆژی یەكشەممە تەڤگەری ئازادی لە شاری سلێمانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و هەڵوێستی خۆی لە سەر ئەو لیستە لە بەیاننامەیەكدا ڕاگەیاند.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی رۆژی 9ی ئەیلول كە 11 لایەن رێككەوتنێكیان لە بارەی پێكهێنانی یەك لیست واژۆكردووە ئەوانیش بەشداربوون، بەڵام بۆ كۆبوونەوەی رۆژی 28ی ئەیلول بانگهێشتنەكراون و لەو رووەوە رەخنەی لەو هەڵوێستە گرتوەو رایگەیاندووە: پێیان وایە ئەگەر بانگێشتكردن بۆ یەك لیستی بەو شێوازە بێت تەنیا لە چوارچێوەی قسە و وتار دەمێنێتەوە.
تەڤگەری ئازادی راشیگەیاندووە: ئەگەر بەم عەقڵیەتە بەشداری هەڵبژاردنەكان بین جارێكی دیكە زیان دەگەیەنین بە دەنگی كورد و هیچ كات بەوە ناوترێت یەك لیستی، بۆیە ئەگەر لە داهاتوودا ئەو هەڵوێستە سەرڕاست نەكرێتەوە و پێگەی سیاسی و جەماوەری تەڤگەری ئازادی لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوا هەڵوێستی خۆمان دەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە لایەنە بەشداربووەكانی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی جەختیانكردۆتەوە، كە دەرگایان واڵایە بۆ هێزە كوردستانیەكانی تر كە بچنە ناو لیستەكەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو