گۆڤارێکی بازرگانی ناودار کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتیەکانی جیهان دەستنیشان دەکات.
گۆڤاری “یۆگۆف”ی تایبەت بە داتا و ئامارە بازرگانیەکان پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک بڵاویکردۆتەوە، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لەڕیزبەندی کاریگەرترین کەسایەتی و وەرزشکارەکانی جیهاندا پلەی حەوتەمی گرتووە و بەتایبەت لەڕیزبەندی یاریزانانی بواری تۆپی پێدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
ڕیزبەندیەکەی “یوگۆف” پاڵپشت بە داتا وەرزشی و بازرگانیەکان لە جیهاندا ئامادەکراوە و تەواوی ناودارانی جیهان تیایدا بەشداربوون، کاپیتانۆی هەڵبژاردەی پورتوگال لە پلەی حەوتەمدا ناوی هاتووە و بەراورد بە وەرزەکانی ڕابردوو سێ پلە هاتۆتە پێشەوە، لەهەمان ڕیزبەندیدا لیۆ مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لەپلەی نۆیەمدا ناوی هاتووە، واتا ئەستێرەکانی بواری تۆپی پێ لە ڕیزبەندی ١٠ کاریگەرترینەکەدا بە دوو نوێنەر (کریستیانۆ و مێسی) بەشداریان کردووە و دۆنی پورتوگال پێش جادوگەرەکەی ئەرجەنتین کەوتووە.

لەسەر ئاستی کۆی ناوە بەشدارەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، بیل گەیتسی خاوەنی کۆمپانیای “مایکرۆسۆفت” لە پلەی یەکەمدایە و باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کەتۆتە پلەی دووەمەوە و دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلەی (١٤)ی بەدەستهێناوە و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیاش پلەی دووەمی مسۆگەرکردووە.