بۆچی چەرەس رێگە لە قەڵەبوون دەگرێت؟

  • September 30, 2019
  • 251 Views
بۆچی چەرەس رێگە لە قەڵەبوون دەگرێت؟

پزیشکانی پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆی هارڤارد رایدەگەیێنن خواردنی چەرەس مەترسیی قەڵەوبوون کەمدەکاتەوە.

لە نوێترین توێژینەوەیاندا پسپۆڕانی خۆراکی لە ئەنجامی دوو توێژینەوەی پێشووتریان کۆڵیوەتەوە کە لەبارەی کاریگەرییەکانی خواردنی چەرەس لەسەر کێشی جەستە کراون و پزیشکان پشتڕاستیدەکەنەوە کە خواردنی چەرەس رێگە لە قەڵەوبوون دەگرێت.

د. زیارۆن لی، پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت: بۆمان دەرکەوتووە ئەوانەی رۆژانە چەرەس دەخۆن بێگودانە بە جۆرەکەی، کێشی جەستەیان رێکتترە و کەمتر لەبارن بۆ قەڵەوبوون.

پزیشکان هۆکاری ئەم کاریگەرییە ئەرێنییەی چەرەس دەگەرێنەوە بۆ بوونی رێژەییەکی زۆری ریشاڵ لەنێویاندا، کە هەستی تێربوون دەبەخشێت و رێگە لە زۆرخۆری دەگرێت. هەروەها چەرەس بەهۆی دەوڵەمەندی بە چەورییە ناتێرەکان، کالۆرییەکان دەگۆڕێت بۆ وزە.

پزیشکان دەڵێن رۆژانە خواردنی مشتێک چەرەس مەترسیی قەڵەبوون بەرێژەیی %23 کەمدەکاتەوە

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو