كەشناسیی هەرێم لەسەر باران بارین زانیاری دەدات

  • September 30, 2019
  • 376 Views
كەشناسیی هەرێم لەسەر باران بارین زانیاری دەدات

بەرپرسی راگەیاندنی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ساڵانە وەرزی باران بارین لە هەرێم دەگۆڕێت و لەئێستادا كە باران نەباریوە، زۆر ئاساییە.
ئەژی چەتۆ بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیی هەرێم بۆ میدیاکان ڕایگەیاند “دەستپێكی وەرزی باران ساڵ بە ساڵ دەگۆڕێت و جاری وایە كاتەكەی درەنگ دەكەوێت، بەڵام بە گشتی لە هەرێم وەرزی باران بارین لە كۆتایی مانگی 10ەوە بۆ 20ی مانگی ئایارە، هیچ ستاندەرێكیش نییە بۆ باران و ساڵی وا هەیە تەنها لە بەهاردا بارانی تەواو دەستپێدەكات و ساڵیش هەیە دوو بۆ سێ جار باران دەبارێت وەك ساڵی 1998 كە وشكەساڵی بوو”.
 سەبارەت بەوەی چەند رۆژێكە لە وەرزی پاییزداین و باران نەباریوە، بەرپرسی راگەیاندنی كەشناسی هەرێم وتی “زۆر ئاساییە، بەگشتی لە هەرێم مانگی 9 زۆر بە كەمی باران دەبارێت و مانگی 10 هەورەكان كۆدەبنەوە و مانگی 11 پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت و نزمە پاڵەپەستۆ دێتەسەر ناوچەكە و باران دەستپێدەكات”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو