رۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی شاهانه به‌راوردێك له نێوان ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی شاهانه ووه‌رزی 2016 – 2017 ده‌كات له ژێر راهێنه‌رایه‌تی زیدانی فه‌ڕه‌نسیدا .
رۆژنامه‌ی ماركا باس له‌وه ده‌كات كه زیدان هه‌مان سیناریۆی وه‌رزی 2016 بۆ 2017 دووباری ده‌كاته‌وه ، پاش ئه‌وه‌ی له حه‌وت هه‌فته‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای خوله‌كه خاوه‌نی چوار بردنه‌وه‌و سێ یه‌كسانی بوو، ئه‌م وه‌رزه‌ش یانه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی زیدان له خولی ئیسپانی چوار بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه وخاوه‌نی سێ یه‌كسانییه .
ریاڵ مه‌درید له وه‌رزی ئه‌مساڵی لالیگادا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه سێلتافیگۆ ولیڤانتی وئیشبیلیه وئۆسهسۆنا تۆماركردووه وبه‌رامبه‌ر یانه‌كانی به‌له‌د وه‌لید و ڤیاریاڵ وئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یه‌كسان بووه .
ماركا باس له‌وه‌ش ده‌كات له وه‌رزی 2016 بۆ 2017 ریاڵ مه‌درید له 16 هه‌فته‌ی سه‌ره‌تا دووچاری هیچ شكستێك نه‌هات .
له كۆتایشدا ماركا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ریاڵ مه‌درید ئه‌م وه‌رزه له یاریگای خۆی زۆر باشتره له وه‌رزی 2016 ، به‌وه‌ی كه ته‌نها دووچاری یه‌ك به‌رامبه‌ربون هاتووه ئه‌م وه‌رزه تا ئێستا به‌ڵام وه‌رزی 2016 سێ یاری یه‌كسان بوو له‌سه‌ر یاریگای خۆی .
ماركا دڵی هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه خۆش ده‌كات وده‌ڵێت یانه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی زیدان ئه‌م وه‌رزه ئه‌گه‌ری زۆره نازناوی لالیگا بباته‌وه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه وه‌رزی 2016 بۆ 2017 زیدان توانی نازناوی لالیگا بۆ یانه‌ی شاهانه بباته‌وه