ئەنجومەنى وەزیران:بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ روبەڕوبونەوەی باران و لافاو تەرخان دەکات

  • October 1, 2019
  • 286 Views
ئەنجومەنى وەزیران:بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ روبەڕوبونەوەی باران و لافاو تەرخان دەکات

ئەنجومەنی وزاری عیراق بۆ خزمەتگوزاریە كۆمەڵایەتیەكان بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ روبەڕوبونەوەی باران و لافاو تەرخان كرد، بەوەش هەر پارێزگایەك 500 ملیۆن دیناری بەردەكەوێت.
میدیاكانی عیراق بڵاویان كردەوە “ئەنجومەنی ناوبراو دانیشتنی ئاسایی چوارەمی خۆی بە سەرۆكایەتیی نوری سەباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی عیراق سازكرد و گفتوگۆی كرد لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكان و لەمپەرەكانی بەردەم پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆیان”.
دوای كۆبونەوەكەش ئەنجومەنی وزاری عیراق بۆ خزمەتگوزاریە كۆمەڵایەتیەكان بەیاننامەیەكی دەركرد و تیایدا بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری تەرخان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دروستبونی لافاو بە جۆرێك هەر پارێزگایەكی عیراق 500 ملیۆن دیناری پێ بدرێت.
ساڵانە لە وەرزی باران و سەرمادا، بەهۆی بارانبارین و خراپیی ئاوەڕۆكانەوە، لافاو لە چەندین ناوچەی عیراق دروست دەبێت و زۆر جاریش زیانی گیانی و ماڵیی بەدواوە دەبێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە تەرخانكردنی ئەم برە پارەیە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوەو حكومەتی هەرێم دەبێت خۆی پارە بۆرووبەڕبوونەوەی لافاو تەرخان بكات”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو