كۆگایەكی كهولی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیرا

  • October 2, 2019
  • 246 Views
كۆگایەكی كهولی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیرا

لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەربە ئیدارەی راپەڕین كۆگایەكی كهولی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیرا.
لەوبارەیەوە راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردۆتەوە، رۆژی 1-10-2019 دوای ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە ئاگاداركراونەتەوە لە بوونی كۆگایەكی ماددەی كهولی ماوەبەسەرچوو لە ناحیەی چوارقوڕنە، دەستبەجێ هێزەكانیان لەبەشی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین و بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی رانیە گەیشتنە شوێنی كۆگاكە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت رێژەیەكی زۆر لە مادەی كهولیی جۆراوجۆر هەڵگیراوە، كە هەمویان ماوەیان بەسەرچوە و خاوەنی كۆگاكەش رۆژی بەسەرچونی لێكردوەتەوە و دواتریش لەزگەی ساختەی بەمەبەستی نوێكردنەوەی ماوەكەی لێداوە.
هەروەها ئاماژە بەوەكراوە، ئەو كارە پێچەوانەی رێنماییە تەندروستیەكانە و بەوهۆیەوە رێكاری یاسایی گیراوەتەبەر و دۆسیەی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە، فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ خاوەنی كۆگاكە و چەند كەسێكی دیكە دەرچوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو