وتەبێژی حكومەتی هەرێم:فەرمانبەران لە بەردەوامبوونی وپێدانی مووچەكانیان دڵنیادەكەینەوە.

  • October 2, 2019
  • 342 Views
وتەبێژی حكومەتی هەرێم:فەرمانبەران لە بەردەوامبوونی وپێدانی مووچەكانیان دڵنیادەكەینەوە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران كاری لەپێشینەیانەو فەرمانبەران لە بەردەوامبوونی پێدانی مووچەكانیان دڵنیادەكەینەوە.

جووتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسی ده‌رخستنی ستراتیژیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌قامگیریی عیراق و ناوچه‌كه‌ راگه‌یاند” په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی مووچه‌ و بودجه‌ هه‌یه”‌.

وتیشی” چاوەڕێی راسپاردەی لیژنەكانی تەكنیكی دەكەین، لیژنەكان لە گفتوگۆدان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە و ناوچە كوردستانییەكان و پێشمەرگە”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونیكردەوە” بەپێی یاسای میزانیەی عێراق، نەوت رادەستی بەغدا ناكرێت، بەڵكو داھاتی نەوت رادەست دەكرێت.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو