١- ڕۆژی ١٠/٢ بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی زەواج چووە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی بەڵام بۆ هەمیشە ونبوو
٢- كاتژمێر ٢:١٠ دوای كوشتنی جەستەكەی بە مشاڕ پارچە پارچەكرا لە كاتێكدا دەستگیرانەكەی لە دەرەوە چاوەڕێ دەكرد
٣- ئێوارەی هەمان ڕۆژ جەستەكەی لە فڕنەكەی ماڵی عوتێبی كونسوڵی سعودیە لە ئەستەمبوڵ لە پلەی گەرمی ١٥٠٠ پلەدا كرا بە خۆڵە مێش
٤- دەزگای هەواڵگری توركیا پێش كوشتنی ئاگاداری پیلانەكە بووە لە ڕێگەی ئەو دەنگ هەڵگرەی لە ناو ژووری كونسوڵدا بە نهێنی بۆ سیخوری دانرابوو
٥- جەمال خاشوقچی نەفرەتێكە ئایندەی محمد بن سەلمانی خستوتە مەترسیەوە بەرۆكی بەرنادات
٦- كوشتنەكەی پەڵەیەكی ڕەشە بە نێوچەوانی ترەمپەوە و ئەو بنەما باڵایانەی خستە ژێر پرسیارەوە كە ئەمەریكا بانگەشەی بۆ دەكرد
٧- جەمال خاشوقچی ڕاستە قەڵەمێك بوو بۆ كرێ بەڵام یەكێك بوو لەسەر مەشقانی كایەیی ڕۆژنامە نوسی كۆمەڵگایەكی داخراوی وەك كۆمەڵگای سعودی
٨- كوشتنەكەی گیانی دەیان و سەدان كەسی لە مردن ڕزگارگرد كە بڕیاربوو هەمان چارەنوسی جەمالیان هەبێت
٩- كوشتنی خاشوقچی شەمەندەفەری گۆڕانكاریەكانی بن سەلمانی لە سعودیە ڕاگرت كە بڕیاربوو سعودیە بكات بە سەنگافورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
١٠- توركیا دەیویست چەكی كوشتنی خاشوقچی بۆ فشاركردن لەسەر ئەمەریكا بەكار بهێنێت لە پرسی ڕۆژئاوای كوردستاندا بەڵام نەیتوانی
-لە كۆتایدا خاشوقچی بابردی و گەمەكە بەردەوامە.
وەرگیراوە لە هەژماری سەنگەر سەید قادر











