زۆرکەس بێزاری خۆی لە سینگڵی دەردەبڕێت، بەڵام ئەمەی خوارەوە ١٠ هۆکارە کە دەیسەلمێنیت سینگڵی نەگبەتی نییە و ڕەنگە خێریشی پێوەبێت:
-دەتوانیت ئەوە بکەیت و دوای ئەوە بکەویت کە خۆت دەتەوێت!

-کاتێکی زۆر زیاترت هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەری ببەیت

-پێویستناگات جێگا خۆشەکەت لە خۆت تەسکبکەیتەوە و شەوانەش گوێت لە پرخەپرخ بێت!

-زیاتر گرنگی بە خۆت دەدەیت

-کات و پلانەکانت بەو جۆرە دادەنێیت کە خۆت دەتەوێت

-توشی دڵشکان و ئازارە زۆرەکانی پەیوەندی نابیت کە هیچکات بیرت ناچێتەوە.

-توانایەکی باشترت هەیە بۆ کارکردن و چالاکتریت

-ڕیزبەندی گرنگیەکانی ژیانت بە خواستی خۆت دادەنێیت نەک بە هاوبەشی کەسی دیکە

-چالاکیت زیاترە و زیاتریش دەچیتە دەرەوە

-دەرفەتێکی باشترت هەیە بۆ ئەوەی خۆت بناسیت و زیاتر لەگەڵ خۆتدا بژیت
