میوه مزره‌كان به جۆرێكی گرنگی میوه جۆراوجۆره‌كان داده‌نرێن، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆری پێكهاته‌ی هیلتهپرۆمۆتینڤی تێدایه كه جۆره ڕژێنێكه و زۆرترین سوود به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام له هه‌موو شتێك به‌سوودتر له میوه مزره‌كان بریتییه له توێكڵی میوه مرزهكانه بۆ جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ.
توێكڵی میوه مزره‌كان ئاوێنه و پێكهاته‌ی سوودبه‌خشی وه‌كو كالیسیۆم و دژه‌ئۆكسید و بیفلاڤۆنۆیدس و پۆتاسیۆمی تێدایه، كه په‌ستانی خوێن به ئاسایی ده‌هێڵنه‌وه و خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناو ده‌به‌ن.
سووده‌كانی توێكڵی میوه مزره‌كان بۆ لهشیهكهم: دژه به‌كتریایه، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان توێكڵی میوه مزره‌كان له ناوه‌وه‌ی زۆر به‌سوودترن و دژه به‌كتریا و میكرۆبێكی زۆر به‌هێزه و هه‌رچی ته‌نی زیانبه‌خشی ناو جه‌سته هه‌یه له‌ناوی ده‌به‌ن.
دووه‌م: دژه ئۆكسید، ڕێژه‌یه‌كی زۆری دژه‌ئۆكسید له توێكڵی میوه مزره‌كان هه‌یه، دژه ئۆكسیدیش به له‌ناوبه‌ری خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان داده‌نرێ، به زۆری له توێكڵی لیمۆ و سندی بوونی هه‌یه.
سێیه‌م: هه‌رس باشتر ده‌كات، توێكڵی لیمۆ یارمه‌تی هه‌رسكردن ده‌دات و ئازاری گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌كزێ ده‌دا و ڕێ له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده ده‌گرێ و ریخۆڵه‌كان پاك ده‌كاته‌وه.
چواره‌م: ئاستی كۆلیستڕۆڵ كه‌م ده‌كاته‌وه، سوودێكی تری توێكڵی میوه مزره‌كان بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلێستڕۆڵی زیانبه‌خش له جه‌سته‌ی مرۆڤ، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكارێك بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
پێنجه‌م: ڕێ له نه‌خۆشی شه‌كره ده‌گرێ، توێكڵی میوه مزره‌كان فلاڤۆنۆیدس له پێكهاته‌كه‌ی هه‌یه، كه ده‌بێته هۆی ڕێكخستنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن و ئاستی ترایگلیسرایدی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و مرۆڤ له شه‌كره و زیادی كێشی له‌ش ڕزگار ده‌كات.