كۆیە؛ كچێكی تەمەن (14) ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

  • October 4, 2019
  • 275 Views
كۆیە؛ كچێكی تەمەن (14) ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی (3/10/2019) لە قەزای كۆیە، كچێكی تەمەن (14) ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.عەلی عەبدوڵا بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کۆیە رایگەیاند: شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی کچێکی (14) ساڵ دانیشتوی گەڕەکی ئازادی شاری کۆیە بەناوی (ئ، ع، ق) لەناو ژورەكەی خۆیدا بە پەت خۆی خنكاندوە.وتیشی: هۆکاری خۆکوشتنەکە تائێستا دیار نیە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە كۆیە كراوەتەوە. ‎هاوكار عەلی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ‎گشتیی كۆیە راگەیاند: تەرمی كچە تەمەن (14) ساڵەكە هێنراوەتە پزیشكی دادوەریی كۆیە، بەڵام رەوانەی پزیشكی داداوەری هەولێر كراوە بۆ ئەوەی پشكنینی بۆ بكرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو