گەدە ئەندامێكی ماسولكەییەو دەكەوێتە ناوەندی بەشی سەرەوەی بۆشایی سك، كرداری سەرەكی گەدە هەرسكردنی خۆراكە، چەند جۆرێك شێر پەنجەی گەدە هەیە كەباوترینیان شێرپەنجەی ئەوبەشەیە كەتووشی رژێنە خانەكانی گەدە دەبێت.
سەنگەر عەبدوڵا، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی دەربارەی هۆكارو نیشانەكانی توشبوون بەشێرپەنجەی گەدە ئاماژەبەوەدەکات “بەشێوەیەكی گشتی توشبووان بەشێرپەنجەی گەدە لەسەرەتادا هیچ نیشانەیەكی تایبەت بەو نەخۆشیە هەست پێناكەن، لەبەر ئەوە زۆربەی جار كاتێك نیشانەی ئەم نەخۆشییە دەردەكەوێت لەوە تێپەڕیوە كەچارەسەری بنبڕی بۆ بكرێت، لەو نیشانانەش كەلەسەرەتادا دەردەكەوێت بریتین لەناڕەحەتی لەهەرسكردن¬و دڵەكزێ، هەستكردن بەناڕەحەتی لەسكدا، نەمانی ئارەزووی خواردن، كاتێكیش نەخۆشیەكە قوڵتر دەبێتەوە یان بڵاودەبێتەوە نەخۆشەكە هەست بەلاوازی¬و بێهێزی دەكات¬و سكی تووشی هەڵئاوسان دەبێت¬و غازاتی دەكات، هەروەها نەخۆش دوای نان خواردن تووشی سك ئێشە دەبێت لەبەشی سەرەوەی سكدا لەگەڵ دڵ تێكهەڵاتن¬و رشانەوە، نەخۆشەكە كێشی زۆرلاواز دەبێت¬و خوێنبەربوونی دەبێت لەگەڵ رشانەوەدا یان لەگەڵ پاشەڕۆیدا خوێن دەردەكەوێت، زۆرجار نەخۆش بەناڕەحەت خواردنی بۆ قوت دەدرێت بەتایبەتی ئەگەر جۆری شێرپەنجەكە لەبەشی سەرەوەی گەدەدا بێت واتە لەدەرچەی سورێنچكدا”.
هۆكارەكانی شێرپەنجەی گەدە بریتین لە:
-1توشبوون بەبەكتریای (H.pylori) كەزیاتر لەدوو لەسەر سێی حاڵەتەكان پێكدێنێت¬و توشبوون بەڤایرۆسی EBV وHIV هۆكارن بۆ ئەم نەخۆشیە.
-2جگەرەكێشان هۆكارێكی سەرەكی یە بۆ توشبوون بەشێرپەنجەی گەدە.
-3ئەم نەخۆشیە بەخواردنەوەی ماددە كحولیەكان زیاتر دەبێت، خواردنی چەوری¬و سوێری¬و خواردنە پێچراوە ئامادەكراوەكان هۆكارێكی ترن بۆ توش بوون بەشێرپەنجەی گەدە.
4- هۆكاری بۆماوەیش یەكێكە دیكە لەهۆكارەكان .
5 – 10%توشبوانی ئەم نەخۆشیە چەند هۆكاریكی ترن وەكو نەخۆشی شەكرەو كەمخوێنی¬و لەجۆری ڤیتامین B12 هەوكردنی گەدەی درێژخایەن¬و گرووپی خوێنی جۆری A ترسی توشبوون بەنەخۆشی گەدە زیاتر دەكەن.
دكتۆر سەنگەر دەربارەی دەست نیشانكردن¬و چارەسەری ئەم نەخۆشیە ئاماژەی بەوەشكرد، كەدەست نیشانكردنی ئەم نەخۆشیە پزیشكی چارەسەر پرسیار لەنەخۆش دەكات بۆ دیاریكردنی مێژووی نەخۆشیەكە بەپێی نیشانەكان، پاش پشكنینی وورد وەك نازوڕی گەدەو تیشكی كۆئەندامی هەرس بەباریۆم، تیشكی تەنوری (CT- SCAN) بۆ دڵنیابوون لەجۆری شێرپەنجەكە، لەكاتی بینینی هەرجۆرە شانەیەكی نائاساییدا پێویستە نموونەی لێ وەربگیرێت بۆ دەستنیشانكردن¬و دڵنیابوونەوە لەنەخۆشیەكە لەڕێگەی پشكنینی شانەییەوە.
سەبارەت بەچارەسەركردنی شێرپەنجەی گەدە ئەو پسپۆڕە ووتی “ئەگەر نەخۆشیەكە لەقۆناغەكانی سەرەتایدا دەستنیشان بكرێت، چارەسەركردنی ئاسانە، بەڵام وەك پێشتر ئاماژەم پێ كرد زۆربەی كات لەكاتی دەست نیشانكردنی نەخۆشیەكە زۆر قوڵ بۆتەوە یان بڵاوبۆتەوە، لەبەرئەوەی لەسەرەتای نەخۆشیەكەدا زۆرجار نیشانەكانی دەرنەكەوتووە، چارەسەری سەرەكی بریتی یە لەنەشتەرگەری¬و پاشان چارەسەر بەدەرمانی كیمیایی¬و هەندێك جاریش چارەسەر بەتیشك، زۆرجاریش چارەسەری بایۆلوجی بەكاردەهێنرێت بۆ ئەو كەسانەی كەبەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكەیانەوە گونجاونین بۆ نەشتەرگەری”.