هۆشداری دەدرێتە ئەو كەسانەی كە ئۆتۆمبێلی حكومی بۆ كاری تایبەت بەكاردەهێنن

  • September 24, 2019
  • 330 Views
هۆشداری دەدرێتە ئەو كەسانەی كە ئۆتۆمبێلی حكومی بۆ كاری تایبەت بەكاردەهێنن

بەپێی بڕیارێكی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمانگی داهاتووە وە هیچ ئۆتۆمبێلێكی حكومی لە دوای دەوامی فەڕمی بۆ كاری تایبەت بەكار نایەت و لۆگۆی تایبەتیش لەهەموو ئۆتۆمبێلە حكومییەكان دەدرێت و هاتوچۆی هەولێریش لەوبارەیەوە هۆشداری دەدات.

بە پێی نوسراوێكی، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، لەدوای لێدانی لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئۆتۆمبێلە حكومیەكان، لەلایەن بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆوە، لە رێكەوتی 1/10/ 2019هەر ئۆتۆمبێلێكی حكومی لەدوای دەوامی فەرمی بۆكاری تایبەتی بەكاربێت، لەلایەن ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بە پێی نوسراوەكە، كەسی سەر پیچێكاریش لەڕێگای بەشی داواكانی هاتووچۆوە دەدرێتە داگا بەمەبەستی سزادانی بەتۆمەتی بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت و تاكە كەسیی.

هاوكات فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكردوە، لە 1ی 10ی 2019ەوە هەر ئۆتۆمبێلێكی حكومی لەدوای دەوامی ئاسایی ئەگەر لە شەقامەكاندا ببیندرێت دەستیبەسەردا دەگیرێت.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر جەختیشكردوەتەوە، كەسی سەر پێچیكاریش لەرێگای بەشی داواكانی هاتووچۆوە دەدرێتە دادگا بۆسزادانی بەتومەتی بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆبەرژەوەندی تایبەت وەتاكە كەسی.

وتیشی، بۆیە داوا لەسەر جەم شۆفێری ئۆتۆمبێلە حكومیەكان دەكەین كە ئاگاداربن وەپابەندی بڕیارەكەش بن بۆئەوەی خۆیان توشی سزا نەكەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو