ئاژانسى وڵات
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه واژووى سزاى له‌سێداره‌دانى ئه‌و تۆمه‌تباره بكات كه ته‌واوى خێزانێكى له گوندى پیرزێد له هه‌ولێر كوشتن.
فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “سه‌رۆكى هه‌رێم په‌یوه‌ندى پێوه‌كردووه، پێى وتووه: ئاماده‌یه واژووى سزاى لهسێدارهكانى ئه‌و كه‌سه بكات كه ته‌واوى خێزانێكى له گوندى پیرزێد كوشتن”.
له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا ته‌واوى خێزانێك له گوندى پیرزێك له‌لایه‌ن كوڕى ئه‌و كه‌سه‌ى كه خانووى پێى فرۆشتبوون كوژران.