لاهور شێخ جەنگی لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • October 7, 2019
  • 257 Views
لاهور شێخ جەنگی لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەرێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ باكور و خۆرهه‌ڵاتی توركیا و هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ پێشڕەوی تورکیا راگەیاند و دەڵێت “ئەو بریارەی ئەمریکا ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی ناسه‌قامگیری و توندوتیژییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو لەناوچەکەدا “لاهور شێخ جەنگی بەرێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان لە تویتەری فەرمی خۆی نووسیویەتی، “بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا و رێگه‌دان بۆ پێشڕه‌ویكردنی توركیا ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی ناسه‌قامگیری و توندوتیژییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كه‌ كاریگه‌ریی بۆسه‌ر عێراقیش ده‌بێت.”دەشڵێت ” هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هاوبه‌شێكی پشت پێ به‌ستراوی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بووه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش و قوربانیه‌كی زۆری داوه‌ و ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ بپارێزرێن.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو