سەرۆكی پەرلەمانی عیراق گەیشتە هەولێر

  • September 19, 2019
  • 337 Views
وڵات
ئەمڕۆ پێنج شەممە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق گەیشتە هەولێر.
بڕیارە حەلبووسی لەگەڵ گەورە كاربەدەستانی هەرێمی كوردستاندا كۆببێتەوە.
سەردانەكەی حەلبووسی ڕۆژێك دوای سەردانەكەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقە بۆ هەولێر و كۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە كاربەدەستانی هەرێمدا.
كاربەدەستانی باڵای عیراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و گەیشتن بە ڕێككەوتن لە بارەی نەوت و بودجە گفتووگۆ دەكەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو