د.سەنگەر سەیدقادر
دۆناڵد ترەمپ لە مانگی ١٧ نیسانی ئەمساڵەوە تا ٤ئۆكتۆبەر داواكەی توركیای بۆ پیكهێنانی ناوچەی ئارام بە قوڵای ١٩-٢٥ كیلۆمەتر ڕەتدەكردوە چونكە بەو شێوەیە ڕێگای M4 كە ڕۆژئاوای كوردستان و عێراق بە دیمەشق و لوبنانەوە دەبەستێت و ڕێگایەكی ستراتیژیە و هێڵی سەرەكی هیلالی شیعیە بەڵام لە ١٠/٨ ترەمپ ڕازی دەبێت بە داواكەی توركیا نەك بەتەنها ١٩-٢٥ كیلۆموتر بەڵكو قوڵاییەكەی بگاتە ٣٢ كیلۆموتر و ڕێگای M4 بكەوێتە ناو ئەو ناوچە ئارامەوە و گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشەكەی توركیا هەڵكرد و ڕێگری لەپەنتاگۆنیش كرد دەستێوەردان. بكات پێشتریش ڕوسیا و توركیا و ئێران و سوریا داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكایان دەكرد و پەنتاگۆن ڕەتی دەكردەوە بەڵام لە دوای هێرشكەی توركیا ترەمپ ئەم. داواكاریەی ئەو وڵاتانەی بەجێهێنا و بڕیاریدا سەدا٧٨% هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا بكێشێتەوە بۆ ڕۆژئاوای عێراق ترەمپ بەم دوو بڕیارەی دەیویست چەند ئامانجێك بپێكێت:
١- كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە ڕۆژئاوا بەهۆی مەترسی هێرشی ئێرانەوەبوو بۆسەر ئەوهێزانە چونكە هیچ پارێزبەندیەكی یاسایتان نیە و توانای بەرگری ئەمەریكاش لە هێزەكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان لاوازە و ئزمانجێكی ئاسان بوون بۆ ئێران
٢- هێزەكانی ئەمەریكا لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە گواسترانەوە بۆ ڕۆژئاوای عێراق لەسور سنوری سوریا بە ئامانجی پچڕاندنی هیلالی شیعی لەناو خاكی عێراقەوە بۆ سوریا، بەتایبەت دوای ئەوەی لە مانگی تەموزی ئەمساڵەوە ئێران دەستی بەدروستكردنی گەورەترین بنكەی سەربازی كردوە لەوناوچەیە
٣- لەسەر ئاستی ناوخۆ ترەمپ لە ژێر فشارێكی زۆردا بوو بەهۆی ئابڕووچونەكەی پەیوەست بە ئۆكرانیاوە مەترسی دورخستنەوەی هەبوو بۆیە دەیویست لە ڕێگەی ئەم هێرشەی توركیاوە فشارەكانی سەری كەمبكاتەوە
٤- لەسەر ئاستی جەماوەریش بەپێی دواین ڕاپرسی فۆكس نیوز زۆرینەی ئەمەریكیەكان. دژی ترەمپن و سەدا٤٨% پێیان وایە ترەمپ نەخۆشی دەرونی هەیە و شیاوی سەرۆكایەتی نیە، هەر بۆیە ترەمپ بە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا دەیویست سۆزی خەڵك ڕابكێشێت، فەڵام میدیای ئەمەریكی و كئنگرێس ئەم هەوڵەیان شكست پێهێناو خەڵك دەزانێ سەربازەكان. دەچنەوە عێراق نە ئەمەریكا و ترەمپ ٤ هەزار سەربازی زیادەشی ناردوە بۆ سعودیە
٥- ترەمپ لە ڕێگای ڕێگەدان( هاندانی) توركیاوە بۆ هێرش كردنە سەر ڕۆژ ئاوا ویستی ئەردۆگان بخاتە داوەكەوە و بەوەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوەندی بڕیاری ئەمەریكی ئەردۆگان بووە بە كەسێكی مەترسیدار و نەیارەكانی زۆر زیاتر بوون
– ئایا ئەمەریكا دەستبەرداری ڕۆژئاوا دەبێت ؟ ئەوەی لەسەرەوە باسكرا ستراتیژ و بڕیاری ترەمپە كە ستراتیژی ناوەندی بڕیاری ئەمەریكی بەلاڕێدا بردووە بۆ بەرژەوەندی خۆی لە پێناو هەڵبژاردن مانەوەیدا چونكە ئەوەی ستراتیژی ناوەندی بڕیاری ئەمەریكایە بۆ باكوری سوریا بریتیە لە:
١- دروستكردنی كیانێكی نیمچە سەربەخۆ (ئۆتۆنۆمی)لە چوارچێوەی سوریادا كە چەقی بەڕژەوەندی ئەمەریكا و ئیسرائیل بێت
٢- لەڕێگەی ئەو كیانە نیمچە سەربەخۆ(ستاتیۆیە)وە ڕێگری بكرێت لە هیلالی شیعی و پەڕینەوەی ئێران لە عێراقەوە بۆ سوریا لە ڕێگای وشكانیەوە
٣- ئەمەریكا باكوری سوریا و سەرچاوە سروشتیەكانی وەك نەوت و غاز و ئاو ئارەبا(كارۆئاوی) وەك چەكێك و فشارێك بەرامبەر سوریا و ڕوسیا بەكار بهێنێت
٤- پاراستنی ناوچەنەوتی و غازییەكان و هەناردەكردنی لە ڕێگای عێراقەوە (یان سوریا و توركیای دوای ئەردۆگانەوە) بۆخۆبەڕێوبردنی ئابوری ئەو ستاتیۆ ئۆتۆنۆمیە
٥- دابڕینی تەواوەتی هەسەدە لە پەكەكە و ڕێگری كردن لەدەستێوەردان لە ڕۆژئاوای كوردستان.
٦- بەهۆی مەترسی ئێران لەسەر كوردستان و دەستبەسەراگرتنی عێراق لەلایەن ئێرانەوە ڕۆژهەڵاتی فورات بڕیاربوو ببێت بەچەقی ستراتیژی ئەمەریكا لە سوریا و عێراق و لوبنان بەڵام ترەمپ ستراتیژی ناوەندی بڕیاڕی ئەمەریكای شێواندنەوە و بەرژەوەندی ئەمەریكای لە تەواوی ناوچەكەدا خستوتە مەترسیەوە بەجۆرێك لە پێناو ڕاستكردنەوەی هەڵەیەكدا هەڵەیەكی گەورەتر دەكات و ئەم هەڵانەش پێگەی ڕوسیا و ئێرانی بەهێز تر كردوە و متمانە و سەنگی ئەمەریكای لەناوچەكەدا لاوازكردووە و هاوپەیمانەكانی ئەمەریكای ناچار كردوە بەدوای شوێنگرەوەدا بگەڕێن و بچنە باوەشی ڕوسیا و چینەوە هەربۆیە ئێستا ناوەندنی بڕیاری ئەمەریكی بە دیموكرات و كۆماریەكانەوە دەیانەوێت لە ڕێگای كۆنگرێسەوە هەڵەكانی ترەمپ ڕاستبكەنەوە و ڕێگری بكەن لە هەڵەی زیاتر و سنورێك بۆ هەڵەشە و بڕیارە شێتا نەكانی ترەمپ دابنێن، هەروەك نوكتەیەكیش هەندێك لەكۆنگرێس مانەكان دەڵێن
( ئەو تەلەفون و قەڵەمە لە ترەمپ وەربگرنەوە و قەڵەم و تەلەفونێكی منداڵانەی بدەنەدەست بۆئەوەی توشی كارەساتی زیاترمان نەكات)