ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٨ى ئه‌یلول، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبووه، دڵنیایی دایه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه ساڵى داهاتوو بودجه و مووچه‌ى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت.
له چوارچێوه‌ى ئه‌و سه‌ردانانه‌ى كه وه‌فده باڵاكانى به‌غدا بۆ هه‌رێم ئه‌نجامیده‌ده‌ن، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ رێواس فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ستافى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆبووه، له شارى هه‌ولێر.
به گوێره‌ى زانیارییه‌كان كه له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ده‌ست وڵات كه‌وتوون “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رهه‌م ساڵح، باسى له پرسى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كردووه و وتویهتى: دڵنیایی ده‌ده‌ینه فه‌رمانبه‌ران كه ساڵى داهاتوو مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم پارێزراو ده‌بێت”.
سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “هیوادارین له‌سه‌ر ودهركارى بابه‌ته‌كانى تر، به‌م نزیكانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم بگه‌ینه رێككه‌وتن”.