حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد

  • September 18, 2019
  • 431 Views

ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٨ى ئه‌یلول، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/18 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە .
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی رێکخستنەوە و هەماهەنگیکردن لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکبهێنرێت بۆ یەکەوەبەستنەوەی دەروازە گومرگییەکان بەئامانجی رێکخستنەوە و باشترکردنیان .
بڕگەی دووەمی کۆبووەنەوەکە تایبەت بوو بە خستنەڕووی بابەتی قەرزە کشتوکاڵییەکان کە 8868 جووتیار سوودمەند بوون لێی بە بڕی 222 ملیار و 533 ملیۆن دینار. ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دارایی راسپارد بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی یاسایی بۆ چۆنیەتی گێڕانەوەی قەرزەکان بە شێوەیەک لەگەڵ باروگوزەرانی جووتیاران بگونجێت.
لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی دووەمی پلانی تەشریعی خرایە روو لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان .  ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەکی یاسایی پێکبهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە پێویستە لەم وەزرە یاساییەدا بنێردرێنە پەرلەمانی کوردستان.  
ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی لە بارەی پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی (پاراستنی مافی خاوەندارێتی هزری – قانون حمایە الملکیه‌ الفكریه‌) کرد بە لەبەرچاوگرتنی ستانداردە جیهانییەکان وپاراستنی خاوەن مافە هزرییەکان لە بوارەکانی هونەری ، بازرگانی ، پیشەسازی و کشتوکاڵی . بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران کە کاری پێویست ئەنجام بدەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو