ئەو خۆراکانەی بۆ تووشبووانی شەقیقە بەسوودن

  • October 25, 2019
  • 391 Views
ئەو خۆراکانەی بۆ تووشبووانی شەقیقە بەسوودن

لاسەرئێشە (شەقیقە) جۆرێکی سەرئێشەی توندە، بە زۆری لایەکی سەر دەگرێتەوە، زۆربەی تووشبووانیش خانمانن، ئازارەکەشی لەوانەیە چەند کاژێرێک بخایەنێت یان لە هەندێک حاڵەتەدا بگاتە 72 کاژێر و زیاتر، خۆراک رۆڵێکی زۆری هەیە لە سەرهەڵدانی شەقیقە و باشترکردنی، ماڵپەڕی برایت ساید هەندێک لەو خۆراکانەی خستووەتەڕوو کە توندی ئازاری شەقیقە کەمدەکەنەوە:

ئاڤۆکادۆ
بە دژەئۆکسێنەکان دەوڵەمەندە لەوانەش (لویتین و زیکسانتین)، بۆیە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئازاری شەقیقە، دەتوانرێت هەم بە جیا هەمیش لەنێو زەڵاتەدا بخورێت.

هەنجیر
سەرباری هەموو سوودە تەندروستییەکانی لەسەر جەستە، هەنجیر بەهۆی پێکهاتە دەوڵەمەندەکەی بە پۆتاسیۆم یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی میکانزیمەکانی هەوکردن و سەرەنجام کەمکردنەوەی ئازاری لاسەرئێشە.

سەلەمون
بە ئۆمێگا سێ و ڤیتامین B2 دەوڵەمەندە، هەوکردن کەمدەکاتەوە و بۆ تووشبووانی سەرئێشە بەگشتی و لاسەرئێشە بەتایبەت بەسوودە.

شووتی و گێزەر
وشکبوونەوەی جەستە یەکێکە لە رێگەخۆشکەرەکان بۆ سەرهەڵدانی نۆرەکانی شەقیقە، بۆیە خواردنەوەی ئاو و خواردنی ئەو میوانەی رێژەییەکی زۆری ئاویان تێدایە، جەستە لە وشکبوونەوەی دەپارێزێت و سەرەنجام ئازاری لاسەرئێشەکە کەمدەکاتەوە.

تێکەڵەی ئاو و لیمۆ
یەکێکی دیکە لە رێگە کاریگەرەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری شەقیقە بریتییە لە خواردنەوە گیراوەی ئاو و لیۆ، ئەمەش چونکە لیمۆ بە ڤیتامین C دەوڵەمەندە، هەوکردن کەمدەکاتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو