وڵات_ چلانە قادر
وڵات، چاوپێکەوتنێکى تایبەتى لەگەڵ زەردەشت بابان ئەنجامداوە کە یەکێکە لە ڕاوێژکارە کوردەکانى ناو کۆشکى سپى و کۆمارییەکان، ئەو لەم تەوەرەیەدا تیشکێکى ڕوون دەخاتە سەر هەڵوێستەکانى کۆشکى سپى بەرامبەر بە دۆسیەى کورد لەڕوانگەى دۆسیەى ڕیفراندۆمەوە تیشکیان دەخاتە سەر، دەڵێت: “کورد جارێکى تر کەرکوک وەرناگرێتەوە”.
وڵات: وەک راوێژکارێکى لەکۆماریەکان لەکۆشکى سپى ٢٠١٧.٩.٢٥ بڕیارى ئەنجامدانى ڕیفراندۆمى درا خوێندنەوەى ئەوکاتى ئەمەریکان چى بوولەسەرئەنجامدانى ریفراندۆم؟
زەردەشت بابان: هەندێک لەسەرکردایەتى کورد رێفراندۆمیان بەحەقیکى شەرعى کورد لەقەڵەم دەدا وبەپێویستى دەزانى خاوەنى دەوڵەتى خۆى بێت یاخود ئێمە ئەمانزانى ولامان ڕوون بوو کە ئەنجامدانى ریفراندۆم بەزووى تەنیجەى نابێت وئەمڕۆئەنجامى بدەیت وبەیانى دەوڵەت دروست بکەیت، لەکۆنگرێس خەڵکانێکى متەعاتیف بوون لەسەر کەیسى ڕیفراندۆم دروست کردنى دەوڵەتى کوردى بەشى توێژینەوەو رێپۆرتەرەکان لەئەمەریکا کاتیک لەسەر ڕوداوەکانى جیهان دەنوسن بڕوایان وابوو ئەوکات بەهۆى هەبوونى شەرى داعش لەعێراق رێفراندۆم ببێتە هۆکارى دواکەوتنى ئەوشەرە وبەرەنگاربوونەوەى داعش.
خالێکى گرنگ هەیە ئەویش ئەوەیە ئەوکەسانەى کە کەیس دەکەن بۆسەربەخۆى یان ریفراندۆم پێویستى بەچەند هەنگاویک هەیە، بەشێوەیەکى گشتى رێفراندۆمى هەرێمى کوردستان ئامادەسازى باشى بۆنەکرابوو لەناوەندە جیهانیەکان بەشیک لەپرسیارەکان بێ وەڵام بوون ولاى توێژەران ولێکۆڵەرانى جیهان کەلەسەر کەیسى سەربەخۆى کاردەکەن ،ڕونتربڵێم رێفراندۆمى هەرێمى کوردستان ئەنوەندەى کەیسێکى هەرێمى بوو ئەوەندە جیهانى وئیقلێمیش نەبوو،ئەوپرسیارانەى کەڕوون نەبوون بریتى بوون لە رۆڵى ئەمەریکا لەوبارەیەوە، روبەڕوبونەوەى لەگەڵ شەرى داعش، ژیانپەیوەندیەکانى هەرێم لەگەڵ بەغداد، پەیوەندیە هەرێمایەتیەکان لەگەڵ وڵاتانى دراوسى تاچەند ئەوزەمینەسازیە کراوە کەهیچ کارى بۆنەکرابوو لەکوردستان.
لەسەرئاستى کۆنگرێس هاوسۆزیەک هەبوو لەگەڵ پرسى رێفراندۆم لەکوردستان بێ گومان بەشێک دەیان وت پێویستى بەرێفراندۆم نیە پێویستە هەریەکسەر ئیعلان بکرێت مافى رەواى کوردە (پۆلەتیک پرۆسیس) دەبوو کارى بۆبکرایە من لێرە یەکێکم لەوانەى رەخنەى جدیم لەئۆفیسى پەیوەندیەکانى کوردستان هەیە لێرە ئەوکەسانەى پۆلەتیک پرۆسیسیان دەکرد بۆ رێفراندۆم لەئەمەریکا لەئاستى پێویستدانەبوون وکارى جدییان نەکردبوو بۆ پێش وپاش ئەنجاندانى پرۆسەى رێفراندۆم وئاماژەیان بەوەنەدابوو بەرژەوەندى ئێمە لەخاڵانەدایەوە بەرژەوەندى ئەمەریکا لەئەنجاندانى رێفراندۆم لەم خاڵەدایە.
وڵات: کۆمەڵێک ڕاوێژکارى لەوانەش (مانفۆرت و گاڵبرێس) ئەمەریکى ناوەکان لەکەمپەینى رێفراندۆمدابوون لەکوردستان، ڕۆڵیان چى بوو؟
زەردەشت بابان: ناوبراوى دووەم هیچ پەیوەندیەکى نەبوو بەوبابەتەوە وناوبراوى یەکەم ڕاى شەخستى خۆى لەبارەیەوە خستۆتەروو لەئەمەریکا هیچ وەزنێکى سیاسى نیە.
وڵات: کۆمەڵێک خەڵکى بارز لەکۆمیتەى رێفراندۆم ناویان دێت وبەهاوکار دێنە ئەژمار ئەوان گاریگەرنەبوون ونەیان توانى لۆبیەکى باش بن بۆ سەرخستنى ریفراندۆم؟
زەردەشت بابان: کاریگەرى و وەزنى سیاسى لێرە دووشتى جیاوازە ،باتۆئەکتیڤ بێت بەڵام کاریگەریت نەبێت لەسەرکۆشکى سپى ئەمەیە جیاوازەیەکە لەلەنیوان گاریگەرى و وەزنى سیاسى بۆیە لێرە ئەوەندى گاریگەرى دەور دەبینێت ئەوەندە ئەکتیڤبوون ڕۆڵ ناگێرێت هەربۆیە ئەوانەى کاریان لە پؤلەتیک پرۆسیس دەکرد لێرە نەیان توانى بوو ئەندە کاریگەربن وابکەن دۆناڵدترەمپ پشتیوانى وپاڵپشتى بکات.
وڵات: لەهەرێمى کوردستان وبەتایبەت پارتى دیموکراتى کوردستان پێى وابوو ئەمەریکا لەپرسى ڕیفراندۆمدا پشتى لەکورد کردووە خوێندنەوەى ناوەندەکانى ئەمەریکا بۆ ئەم بۆچوونە چیە ؟
زەردەشت بابان: پشت کردن نەبووە لەکورد بەڵام خوێندنەوەى سیناریۆکان بۆئێمە جیاوازبووە هەمیشە لەخۆرهەڵاتى ناوەڕاست پۆلەتیک پرۆسیس ریفراندۆم کات وخوێندنەوەى تەواوى بۆنەکرابوو لەناوخۆ پاشان لەسەرئاستى نێودەولەتى ئەمەریکا بەرلەبیرکردنەوە لەبەرژەوەندیەکانى کورد بەرژەوەندیەکانى خۆى دەکەوێتە کوێوە کورد بەدیوەیەکى گشتى تەماشاى گۆشەیەکى بچوکى دەکرد بەڵام ئەمەریکا دەبوو فراوانتر هەموولایەنەکانى ودەرئەنجام ودەرکەوتەکانى شیبکاتەوە وئەوکات بڕیاربدات.
وڵات:هەرێمى کوردستان چەندساڵى ترى پێویست بوو بۆئەوەى پۆلەتیک پرۆسیسێکى باشى بکردایە بۆ ریفراندۆم؟
زەردەشت بابان: لەهەرێمى کوردستان خەڵکى پسپۆر بەکارهەڵناستێت کە کارى خۆیەتى واتا کەسى شیاوبۆ شوێنى شیاو، گرفتێکى گەورەى کورد و ئەوخەڵکانەى دینە ئێرە لەفەرهەنگ وکەڵچەرى ئەمەریکا تێناگەن ، تێنەگەیشتن لەگەڵچەرى ئەمەریکا توشى گرفتت دەکات ئەگەر بتەوێت لەگەڵ سیاسەتى ئەمەریکا هەڵبکەیت، دروستکردنى هەروڵاتێک بەچوار قۆناغدا تیدەپەڕێت دەبووکارى جدى لەسەربکرایە کەبەداخەوە کارى بۆنەکرابو، دەبوو ئەوکات بەرزترین کەس لەکۆشکى سپى کە سەرۆک ترەمپ بووببینرێت وئەوەى پێ بوترایە من دەوڵەت لەبەرئەم خاڵانە دروست دەکەم و پەرژەوەندیەکانى ئەمەریکا پارێزراودەبێت ئەوکات ترەمپ بۆى هەبوو بپرسێت من پشتیوانیت دەکەم تۆ لەبەرامبەردا چیم پێ دەبەخشى کە دەوڵەتى ئێستاى عێراق پێى نەداوم.
ساڵى ٢٠٠٣ کورد دەوڵەتى سەربەخۆى لەدەست دەرچوو
ڕاگەیاندنى دەوڵەتى کوردى ئەوکات لەبەین چوو ٢٠٠٣ کاتێک ئەمەریکا دەستى بەسەرعێراقداگرت ئەوکات کورد دەیتوانى دولەت دروست بکات وئێستا خاوەند دەوڵەتى سەربەخۆبوو، ئەوکات پشتیوانى نەکردایە ڕێگرى لێنەدەکرد من خاوەنى ئەم قسەیەى خۆمم، خاڵێکى گرنگتر کەبەشێکى خەڵکى کوردستان وسیاسەکان درکى پێناکەن ئەوەیە کاتێک لەنوسینەوەى دەستورى عێراق لەساڵى ٢٠٠٥ خەڵکانێک لەنوسینەوەى دەستوور بەشداربوون نەیاتوانى وە پرگەیەک بجەسپێنن کەباس لەوەبکات هەرکات کورد ویستى دەوڵەت دروستبکات رێگرى بۆدروست نەبێت هەربۆیە دەگەڕێمەوەبۆ ئەوخأڵەى کە سیاسیەکانى کورد دووربین نەبوون و ئامادەسازى تەواویان نەکردبووئەوکات دەتواندرا بەوردى کارى بۆبکرێت،
وڵات: دواى کەمتر لەمانگێک هەرێمى کوردستان بەشێکى زۆرى لەخاک وداهات لەدەستدا ئەمەرێکا بەرژەوەندى لەچیدابوو کە قەوارەى هەرێمى کوردستان بپارێزێت
زەردەشت بابان: مەکسیک چەندە جارێکى تر کاریفۆڕنیا وەردەگریتەوە کوردیش ئەوەندە کەرکوک وەردەگرێتەوە، هیچ کات ئەمەریکا لەوڵاتانى دەرەوە ڕۆڵى حەکەمى نەگیڕاوە هەمووکات پەرژەوەندیەکانى خۆى لەهەمووشت پێ گرنگتر بووە .
وڵات: کاتێک حەشدى شەعبى نزیک بوو بگاتەوە هێڵى سەوز کە سنورى هەرێمى کوردستان وحکومەتى عیراق بوو ئەمەریکا گڵۆپى سورى هەڵکرد وئاماژەى بەوەکرد ئەوە دواخاڵى کۆتاییە ئایا ئەمە پاراستنى قەوارەى هەرێمى کوردستان نەبوو؟
زەردەشت بابان: نائەوپاراستنى پەرژەوەندى ئەمەریکابوو.
پرسیار: چۆن؟
زەردەشت بابان: چونکە ئەوکات کوردستان ئارامترین شوێن بوو بۆپاراستنى بەرژەوەندیە ئابورى وسیاسى وئەمنیەکانى ئەمەریکا لەناوچەکەدا هەرئەمە هۆکاربوو بۆپاراستنى هەرێمى کوردستان ئەمەریکا غورفەى عەمەلیاتى خۆى لەهەرجیگەیەکى جیهان دەپارێزیت ئەگەر بەرژەوەندیەکانى بکەویتە مەترسیەوە چ لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بێت یان لەولاتانى ئەوروپا ،
وڵات” هەڵەى ڕیفراندۆم لەچیدابوو؟
زەردەشت بابان: ناتەبایی، کارکردن لەدژى یەکتر، تینەگەیشتن لەپرۆسەى سیاسى لەسەرئاستى دەرەوە، ئامادەسازى و رێکخستنى زەمینەیەکى لەبار لەسەرئاستى ناوخۆ ئیقلیمى نێودەوڵەتى ئەمانە هۆکار گەلێکبوون بۆ ئەوەى ریفراندۆم گاریگەرنەبێت بگرە زیانێکى گەورەى لێکەوتەوە بەتایبەت بۆ خەڵک، لەئەمەریکا شتیک هەیە دەڵێت:بیرلەشتێک مەکەرەوە کەکۆنتڕۆڵت نیە بەسەریدا.
خاڵێکى تر کە گرنگە باسبکریت بەداخەوە لەهەرێمى کوردستان سیاسیەکان کەبەشێکیان خاوەن شەهادەى سەرەتاین باس لەسیاسەت وپەیوەندى نێودەوڵەتى دەکەن کە لەئەساسدا هیچ شارەزایەکیان لەسیاسەتدانیە، ئەگەر رێفراندۆم ئامادەسازى و کارى لەپێشینەى بۆبکرایە ئەگەرئیستا کورد دەوڵەتىش نەبوایە ئەوەهەنگاوەکانى سەرەتاى بڕیبوو بۆ دروستکردنى دەوڵەت، کۆشکى سپى نە لەگەڵ رێفراندۆم بوو نە دژى بوو تیلرسن هیچ نرخێکى سیاسى نیە لەئەمەریکا.