“ناسا”باهۆزێكی “دەگمەن” رو لە سێ وڵات دەكات

  • October 26, 2019
  • 452 Views
“ناسا”باهۆزێكی “دەگمەن” رو لە سێ وڵات دەكات

رۆژنامەی “واشنتۆن پۆست”ی ئەمریكی راپۆرتێك لەبارەی باهۆزێكی مەترسیدار لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەكاتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، لە سێ وڵاتی ناوچەكە دەدات.
رۆژنامەكە زانیاری لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریكا “ناسا”وە بڵاوكردوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەو باهۆزەی لە میسر نزیكدەبێتەوە و ناوی “میدیكین”ی لێنراوە، “دەگمەن”ە و رەنگە لە فەڵەستین و ئوردنیش بدات.
باهۆزەكە لەوپەڕی دەریای سپی ناوەڕاستەوە هەڵیكردوە و درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە لە باشوری خۆرئاوای قوبڕس وەستاوە.

 
رۆژنامە ئەمریكییەكە رونیكردوەتەوە، باهۆزەكە زریان و بارانی بەخوڕ و هەورەتریشقەی لەگەڵدایە و لە ناوچە كەناراوەییەكاندا دەبێتەهۆی دروستبونی لافاو.
ئاژانسی ناسا هۆكاری دەگمەنیی باهۆزەكەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، كە روبەری دەریای سپی ناوەڕاست بچوكە بەراورد بەو روبەرانەی نێو زەریاكان، كە ئەو جۆرە باهۆزانە لەخۆیان دەگرن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو